Mohammad Farid Mahmoud Abdullah,Safiye Karabacak,Muhammet Ali Kemal
23 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 25 تشرینی یەکەم 2018
ریاز - AA
وەزیری وزە، پیشەسازیی و سەرچاوە کانزاییەکانی سعوودیە، خالید فالح کوشتنی رۆژنامەوانی سعوودیی، جەمال خاشقچی بە هەڵەیەکی قێزەون ناوبرد و ئاشكرایکرد وڵاتەکەی بە قەیراندا تێدەپەڕێت.
لە گوتارێکدا کە لە میانی "کۆنفرانسی دەستپێشخەریی وەبەرهێنان لە داهاتوودا" کە بە "داڤۆسی بیابان" ناسراوە، پێشکەشیکرد، خالید فالح رایگەیاند: "کوژرانی خاشقچی هەڵەیەکی قێزەونە کە رێگەی تێناچێت بکرێتە راستیی و سعوودیە بە قەیرانێکدا تێدەپەڕێت".
لەدوای بڕیارە فراوانەکانی بایکۆتکردنی "کۆنفرانسی دەستپێشخەریی وەبەرهێنان لە داهاتوودا" لە پاش تاوانی کوشتنی خاشقچی، کۆنفرانسەکە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دەستیپێکرد و بڕیارە سێ رۆژ بخایەنێت.