Ramazan Turgut
12 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 13 تشرینی دووەم 2017
ریاز - AA
شای سعوودیە، سەلمان بن عەبدولعەزیز دوای بەشدارییکردنی لە ژمارەیەک دیداردا لە شاری مەدینە، گەڕایەوە شاری ریازی پایتەخت.
بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی فەرمی هەواڵیی سعوودیە، شا سەلمان لەدوای بەشدارییکردن لە ژمارەیەک رێورەسمی کردنەوە و پرۆگرامی جۆراوجۆر لە شاری مەدینە، گەڕاوەتەوە شاری ریاز.
شا سەلمان لە بنکەی ئاسمانیی شا سەلمان لە ریاز لە لایەن هەریەک لە براکەی کە هاوکات وەزیری پێشووی بەرگریی بووە، موقرن بن عەبدولعەزیز و شازادە و وەزیری بەرگریی، محەمەد بن سەلمان و وەزیری ناوخۆ، عەبدولعەزیز بن سعوود بن نایف و کاربەدەستانی دیکەوە پێشوازیی لێکرا.
لە هۆڵی پێشوازیکردن لە بنکەی شا سەلمان، ژمارەیەکی زۆر لە کاربەدەستانی سعوودیە و سەرۆکوەزیرانی دەستلەکارکێشاوەی لوبنان، سەعد حەریری ئامادەبوون.