Hemın Othman Mohammed,Sarmand Hameed
25 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 25 حوزەیران 2016
ئیستانبوڵ
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا بینالی یڵدرم پێشوازی كرد له سه‌رۆكی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس خالید مه‌شعه‌ل.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له سه‌رچاوه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی توركیاوه ده‌ست ئانادۆڵو كه‌وتووه، یڵدرم پێشوازی كردووه له مه‌شعه‌ل و شاندێكی یاوه‌ری و دیداره‌كه‌یان له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له دۆڵمهباهچه به‌ڕێوه‌چووه، كه نزیكه‌ی یه‌ك كاتژمێری خایاندووه.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا باس له پشتیوانی توركیا بۆ فه‌ڵه‌ستین و، یه‌كێتیی نێوان لایه‌نه فه‌ڵه‌ستینیه‌كان كراوه.
لای خۆیه‌وه خالید مه‌شعه‌ل، سوپاسی بینالی یڵدرم و حكوومه‌تی توركیای كردووه بۆ ئه‌و پشتیوانیه‌ی پێشكه‌شیان ده‌كه‌ن.