İlkay Guder,Hemın Othman Mohammed
14 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 15 تشرینی یەکەم 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئیبراهیم کاڵن رایگه‌یاند: "بەخۆشحاڵییەوە پێشوازیی لە رێککەوتننامەی سازانی نیشتمانیی دەکەین کە لەنێوان بزووتنەوەی حەماس و بزووتنەوەی فەتح واژوو کراوە و کۆتایی هێناوە بە دابەشکاری نێوان برا فەڵەستینییەکانمان کە ماوەیەکە بەردەوامە''.
كاڵن راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌باره‌ت به رێککەوتننامەی سازانی نیشتمانیی فەڵەستین بڵاوكرده‌وه و، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه بەخۆشحاڵییەوە پێشوازیی لە رێککەوتننامەی سازانی نیشتمانیی دەکەین کە لەنێوان بزووتنەوەی حەماس و بزووتنەوەی فەتح لە فەڵەستین و، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه سه‌ركۆماری وڵاته‌كه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه پشتیوانی له رێککەوتننامەی سازانی نیشتمانیی فەڵەستین كردووه و، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا گفتوگۆی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حه‌ماس و فه‌تح كردووه و، بۆ دوواینجاریش له 28ی ئابدا، له ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی دەسەڵاتداریەتی فه‌ڵه‌ستین، مەحمود عەباس كۆبووه‌وه.
كاڵن باسی له‌وه كرد كه كێشه‌ی فه‌ڵه‌ستین كه بابه‌تی هاوبه‌شی هه‌موو جیهانی ئیسلامی و گه‌لانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته، گه‌یشتنی به چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی یاسایی و هاوسه‌نگی په‌یوه‌سته به یه‌كبوونی گه‌لی فه‌ڵه‌ستینه‌وه و، گوتی: ''بەخۆشحاڵییەوە پێشوازیی لە رێککەوتننامەی سازانی نیشتمانیی دەکەین کە لەنێوان حەماس و فەتح لە فەڵەستین واژوو کراوە و کۆتایی هێناوە بە دابەشکاری نێوان برا فەڵەستینییەکانمان کە ماوەیەکە بەردەوامە. هه‌روه‌ها ئه‌و قۆناغی دیالۆگه سیاسییه‌ی له فه‌ڵه‌ستین ده‌گوزه‌رێت، كۆمه‌ڵێك به‌رپرسیارێتیی ده‌خاته سه‌ر شانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی. به‌و بۆنه‌یه‌وه داواكاریمان نوێده‌كه‌ینه‌وه بۆ رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، به تایبه‌تیش نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بێ دواكه‌وتن هه‌نگاوی پێویست بنێن له‌پێناو كۆتاییهێنان به قه‌یرانی مرۆیی، زیندوو كردنه‌وه‌ی قۆناغی ئاشتیی و چاره‌سه‌ری دوو ده‌وڵه‌ت".
هه‌روه‌ها گوتی: "پێویسته ئیسرائیل هه‌رچی زووه كۆتایی به‌و داگیركاریه بهێنێت كه له خاكی فه‌ڵه‌ستین درێژه‌ی هه‌یه و، خۆی به‌دوور بگرێت له‌و هه‌نگاوانه‌ی ده‌بنه هۆی تێكدانی قۆناغی سازانی نیشتمانی لە فه‌ڵه‌ستین. كۆماری توركیا كه له هه‌موو سه‌رده‌مێكی مێژوودا به‌هێزترین پشتیوانی گه‌لی فه‌ڵه‌ستین بووه، له‌مه‌ودواش به‌رده‌وامده‌بێت له پشتگیریكردنی براكانی".