Yeşim Sert Karaaslan,Sarp Özer,Muhammet Ali Kemal
16 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 17 تشرینی یەکەم 2017
ئەنقەرە- AA
سەرۆکی گشتیی پێشووی جەهەپە و پەرلەمانتاری ئەنتاڵیای پارتەکە، دەنیز بایکاڵ بۆ نەخۆشخانەی فێرکاریی ئیبن سینا لە زانکۆی ئەنقەرە گوازرایەوە و خرایە ژێر چاودێریی پزیشکییەوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتوون، دوای ئەوەی دوێنێ شەو دۆخی تەندروستیی تێکچووە، بایکاڵ بۆ نەخۆشخانەیەکی تایبەت گوازراوەتەوە. دوای چارەسەری سەرەتایی بۆی، رەوانەی نەخۆشخانەی فێرکاریی ئیبن سینا لە زانکۆی ئەنقەرە کراوە.
بەپێی پشکنینە سەرەتاییەکان بایکاڵ تووشی پەتا و هەڵامەت بووە و چارەسەری پزیشکیی ناوبراو لە نەخۆشخانە بەردەوامە.