Güç Gönel,İsmail Özdemir,Ramal Abdullah Mahmood
14 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 15 تشرینی یەکەم 2017
یاڵۆڤا - AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم، رایگەیاند: "هەوڵی دروستکردنی پشتێنەیەکی ئاژاوە لە باشووری وڵاتەکەمان، لەسەر سنوورەکانمان لەگەڵ عێراق و سووریا، دەدرێت. ئێمە دەزانین ئەوانە کێن کە پرۆژەکەیان ئامادەکردووە. بەڵام با گەلەکەمان ئارام بێت. ئەوانەی کە هەوڵدەدەن برایەتییمان، یەکێتییمان و پێکەوەییمان تێکبدەن با ئەوە باش بزانن هەرگیز ئەم گەلە رێگە بەدرووستکردنی دەوڵەتێکی تیرۆر لەوێ نادات".
لە میانی بەشداریکردن لە شەشەمین کۆنفرانسی نائاسایی لقی یالۆڤای ئاک پارتی، یڵدرم گوتارێکی پێشکەش کرد.
یڵدرم لە بارەی پێشهاتەکانی ناوچەکە و کاریگەرییەکانی گوتی: "هەوڵی دروستکردنی پشتێنەیەکی ئاژاوە لە باشووری وڵاتەکەمان، لەسەر سنوورەکانمان لەگەڵ عێراق و سووریا، دەدرێت. ئێمە دەزانین ئەوانە کێن کە پرۆژەکەیان ئامادەکردووە. بەڵام با گەلەکەمان ئارام بێت. ئەوانەی کە هەوڵدەدەن برایەتییمان، یەکێتییمان و پێکەوەییمان تێکبدەن با ئەوە باش بزانن هەرگیز ئەم گەلە رێگە بەدرووستکردنی دەوڵەتێکی تیرۆر لەوێ نادات".
یڵدرم ئاماژەی بەوە دا کە هەر هێرشێک لە هەر شوێنێکەوە بکرێتە سەر پێگە و سەروەریی وڵاتەکەیان، هاوشێوەی خۆی وەڵامی دەدەنەوە. گوتی: "تا ئەمڕۆ چیمان گوتووە؟ گوتوومانە 'دژایەتی کەس ناکەین بەڵام بەڕێکی دەوەستین'. ئەوەی کە پێویست بێت بۆ پاراستنی شەرەف و پێگەی وڵاتەکەمان ئەنجامیدەدەین".
یڵدرم جەختی لەوە کردەوە کە سه‌ربه‌ز وه‌ستاونەتەوە به‌رامبه‌ر دارده‌ست و پیلانگێڕان و گوتی: "تا كۆتایی به‌رگریمان له مافی گه‌ل و یاسا كرد. ماوه‌ی 16 ساڵه كادرانی ئاك پارتی بێ گوێدانه شه‌و و رۆژ كاریان كردووه بۆ خزمه‌تكردنی گه‌له‌كه‌مان، به‌رده‌وامیش ده‌بن له‌سه‌ر كاركردن. پشتیوان به‌خوا سه‌رله‌نوێ به‌یه‌كه‌وه داستان ده‌نوسینه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌و كادیرانهدا ده‌ینوسینه‌وه".
لە بارەی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی فەتۆ، سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم گوتی: "ئێستا ئه‌وانه‌ی له‌پشت ئه‌و كوده‌تایه‌وه بوون یه‌ك به یه‌ك لێكۆلینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت. سه‌ره‌تا گاڵته‌یان به دادگای تورك و دادگاكان ده‌هات، شانۆیان گێڕا به‌ڵام چی ده‌كه‌ن با بیكه‌ن ئێستا ئیدی بڕیاره‌كان یه‌ك به یه‌ك ده‌رده‌چن. سزای زیندانی هه‌تا هه‌تایی، سزای قورسی زیندانی هەتا هاتیی یه‌ك به دوای یه‌كدا ده‌رده‌كرێن. هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌و رێكخراوه نزمه كه له پشت ئه‌و كوده‌تایه‌وه بوون یه‌ك به یه‌ك لێكۆلینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و، هه‌موو بكه‌ره‌كان ئاشكرا ده‌كرێت. هه‌رگیز خوێنی شه‌هیدانمان به‌فیڕۆ ناچێت".
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا یڵدرم رەخنەی لە سەرۆکی گشتی جەهەپە کەمال کڵچدارئۆغڵو گرت و گوتی: "کاک کەمال گوتارێک دەدا و دەڵێ 'چوونە ئیدلب بڕیارێکی راست بوو لەبەرئەوە بە بەڵێ دەنگمان بە داواکارییەکە دا و پشتگیریمان کرد'. لە بەشێکی دیکەی گوتارەکەیدا لەبیری دەچێتەوە پێشتر چی گوتووە و دەڵێ 'ئەگەر لە ئیدلب یەک سەرباز شەهید بێت ئەردۆغان لێی بەرپرسیارە'. بەداخەوە بۆ تۆ برام. هەم بە بەڵێ دەنگ بە داواکارییەکە دەدەی و هەم پشتگیری چوونی سەربازان دەکەی بۆ ئیدلب دواتر ناوی سەرباز و شەهیدان دەقۆزیەوە و بەو ناوەوە سیاسەت دەکەیت. گەل بەو قسانە فریو نادرێت، پێویستە راست بیت. بەداخەوە تورکیا بیری ئۆپۆزسیۆنێکی کردووە کە کردار و گوفتاری یەکبگرێتەوە و بەڵێنی پڕۆژە بدات".