Erdal Türkoğlu,Ramal Abdullah Mahmood
14 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 15 تشرینی یەکەم 2017
هاتای – AA
لە میانی گواستنەوەی سەربازیی تورکیا بۆ ناوچەکانی داماڵڕاو لە پێکدادان لە ئیدلب جموجۆڵی سەربازی قەزای رەیحانلی پارێزگای هاتای گرتۆتەوە و ئاسایشی هێڵی سنووریش بە چڕوپڕی دەپارێزرێت.
سەربازان بە ئۆتۆمبێلی گوللـەنەبڕ بەردەوام لە ئەرکەکانیان بە درێژایی هێڵی سنووری لەگەڵ سووریا. لە رێگەی تاوەرەکانی چاودێریشەوە بە کامێرای تایبەتمەند چاودێری هێڵی سنووری دەکەن.
یەکەکانی سەر سنوور رێگە بەهیچ تێپەڕینێکی نائاسایی نادەن و هەست بە هەر مەترسییەک بکەن تەقە بەرووی ئاسماندا دەکەن یاخوود زەنگی هۆشداری لێ دەدەن.
لە خاڵی سفری سنوورەوە یەکەکانی نیشتەجیبوون لە گوندەوارەکانی ئیدلب دەبیندرێن.
تیمی ئاژانسی ئانادۆڵو لە رێگای کامێراکانیەوە گرتەی خێوەتەکانی گوندی کاه و شارەدێی ئاتمەی پارێزگای ئیدلبی تۆمار کرد.
دەبینرا کە لە سنوور جگە لە ژمارەیەکی زۆری ئۆتۆمبێل لە یەکەکانی نیشتەجێبوون کرێکارانیش لە کێڵگەکان کار دەکەن.