Yunus Okur,Hemın Othman Mohammed
14 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 23 تشرینی یەکەم 2017
ئه‌رزه‌ڕۆم - AA
دۆڵه‌كانی نارمان له ئه‌رزه‌ڕۆم كه به "kırmızı periler diyarı" ناسراون و، له ساڵی 2012ه‌وه له‌لایه‌ن یونسكۆوه خراوه نێو لیستی میراتی كاتی جیهانیه‌وه، دیمه‌نێكی قه‌شه‌نگی هه‌یه.
ئه‌و دۆڵانه كه له رووی پێكهاته‌وه ته‌نیا هاوشێوه‌ی Grand Kanyonی دۆڵی كۆڵۆرادۆی ئه‌مریكان و، له توانایاندایه ساڵانه پیشوازی له شه‌ش ملیۆن گه‌شتیار بكه‌ن، قۆناغی دروستبوونیان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 300 ملیۆن ساڵ به‌رله‌ئێستا.
دۆڵه‌كانی نارمان به‌هۆی تایبه‌تمه‌ندی جیۆلۆجی و جوانییهكهیانهوه بوونه‌ته مایه‌ی سه‌رنجی گه‌شتیاران.
دۆڵه‌كانی نارمان به یه‌كێك له‌و ناوچه گرنگه گه‌شتیارانه‌ی توركیا داده‌نرێن كه له سایه‌ی كاره‌كانی ناساندنیه‌وه گه‌شتیارێكی زۆر له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی توركیا سه‌ردانی ده‌كه‌ن.
جوگرافیناس و لێكۆڵه‌ر، سه‌ردار كاراهان، بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دوا و، ئاماژه‌ی به‌وه كرد دۆڵه‌كانی نارمان ناوه‌ندێكی گرنگی گه‌شتیارین قۆناغی دروستبوونیان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌دان مكلیۆن ساڵ به‌رله‌ئێستا.
كاراهان باسی له‌وه كرد كه ئه‌و شوێنه‌ی دۆڵه‌كانی لێیه پێشتر چه‌ند لێكۆلینه‌وه‌یه‌كی جیۆپاركی تێدا ئه‌نجامدراوه و، گوتی: "ده‌زانین كه له رۆژگاری ئه‌مرۆماندا ته‌نیا هاوشێوه‌ی له سنووره‌كانی ویلایه‌تی ئه‌ریزۆنای ئه‌مریكا هه‌یه، كه ئه‌ویش Grand Kanyonی دۆڵی كۆلۆرادۆوه. ئێره به 'kırmızı periler diyarı' ناسراوه. دۆڵه‌كانی نارمان له توانایاندا هه‌یه ساڵانه شه‌ش ملیۆن گه‌شتیار له‌خۆ بگرن".