Ahmet Kaplan
14 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 15 ئادار 2018
دیاربه‌كر- AA
ئه‌و كه‌شه ئارامه‌ی له دیاربه‌كر له‌ئه‌نجامی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا دهستهبهربووه، شاره‌كه‌ی كردووه‌ته ناونیشانێكی گه‌شتیاریی.
شوورا مێژووییه‌كان كه له‌لیستی میراتی كولتووریی جیهانیی یونسكۆدایه، مۆزه‌خانه‌ی ئیچكاله، مزگه‌وتی ئوڵوجامی، مه‌قامه‌كانی پێغه‌مبه‌ر و مه‌زارگه‌كان و چه‌ندین شوێنه‌واری گرنگی دیكه ده‌كه‌ونه شاری دیاربه‌كره‌وه و ئه‌م كه‌شه ئارامه‌ی شاره‌كه، جموجۆڵی گه‌شتیارانی به‌ڕوویاندا زیادكردووه.
دیاربه‌كر كه خاوه‌نی مێژووییه‌كی گرنگی شارستانییه‌ته‌كانه، ئه‌مساڵ له كه‌رتی گه‌شتیارییدا جموجۆڵێكی زیاتری پێوه‌ده‌بینرێت.
دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندین شوێنه‌واری ناوچه‌ی سوور له‌ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌كه‌كه‌دا زیانیان به‌ركه‌وت، ده‌وڵه‌ت ده‌ستی به نۆژه‌نكردنه‌وه‌یان كرد و ئه‌مه‌ش ئه‌نجامی باشی هه‌بوو.
به‌پێی تۆماری میوانخانه‌كانی شاره‌كه، له 2016دا 119 هه‌زار و 310 گه‌شتیاری ناوخۆیی و 3 هه‌زار و 235 گه‌شتیاری بیانی روویان له شاره‌كه كردووه و له 2017دا ژماره‌ی گه‌شتیاری ناوخۆیی بۆ 264 هه‌زار و 908 گه‌شتیار و ژماره‌ی گه‌شتیاری بیانیش بۆ 11 هه‌زار و 235 گه‌شتیار به‌رزبووه‌ته‌وه.
له‌چاو ساڵی پێشتردا گه‌شتیاری ناوخۆیی به رێژه‌ی سه‌دا 122 و گه‌شتیاری بیانی به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 247 زیادی كردووه.