İlkay Güder
14 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 15 ئادار 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له میانی 46همین كۆبوونه‌وه‌ی موختارهكاندا، وتارێكی پێشكه‌ش كرد.
- "شه‌یتانیشمان رهجمكرد و تهوافیشمان كرد"
ئه‌ردۆغان له‌وتاره‌كه‌یدا گوتی: "وه‌ك ده‌ڵێن، له‌به‌ر رهجمكردنی شه‌یتان فریای ته‌واف نه‌كه‌وتن، ئێمه سوپاس بۆ خودا، شه‌یتانیشمان رهجمكرد و تهوافیشمان كرد".
- "عه‌فرین به‌ته‌واوی ده‌كه‌وێت"
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتوونه‌وه گوتی: "هیوادارم تا ئێواره عه‌فرین به‌ته‌واوی بكه‌وێت."
- "ئه‌مانه بێ باوه‌ڕن"
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتی: "هه‌موو جۆره هه‌ستیارییه‌ك له‌به‌رچاوده‌گیرێت. ته‌ماشاكه‌ن له ئێستادا سه‌ره‌تا مەدەنییەكان سواری ئۆتۆمبیل ده‌كرێن و له رێڕهوێكهوه له عه‌فرین ده‌برێنه ده‌ره‌وه. ئه‌مانه ئه‌وه‌نده ره‌وشت نزمن، سه‌ربازه‌كه‌ی من، رۆڵه‌كه‌م له میانی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆزدا له زه‌وی، به بۆمبی ده‌ستكرد شه‌هید ده‌بێت. ئه‌مانه بێ باوه‌ڕن، ئه‌مانه كافرن".
سهركۆمار ئەردۆغان درێژه‌ی به قسه‌كانی دا و گوتی:
"له میانی ٣٤ ساڵ له به‌ره‌نگاربووه‌نه‌وه‌ی تیرۆر هۆنراوەیهك و ماڕشێكمان نییه كه پڕ به پێستی خۆی ده‌ربڕی ئه‌و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه بێت. به هاوڕێیانم گوتووه له‌باره‌ی قه‌ڵغانی فورات و عه‌فرین ناڵێم ماڕشێكی وه‌ك ماڕشی ئیستیقلال، به‌ڵام خۆ ده‌توانن ماڕشێكی شایسته بنووسن و با ئه‌وه ئاماده بكه‌ن".
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان جه‌ختیكرده‌وه کە عەفرین لە تیرۆریستان پاکدەکەنەوە و گوتی: "عه‌فرینیش له تیرۆریستان پاكده‌كه‌ینه‌وه و منبجیش پاكده‌كه‌ینه‌وه، خۆرهه‌ڵاتی فورات تا ده‌گاته سنووره‌كانمان له باكووری عێراق، به‌هه‌مان شێوه له تیرۆریستان پاكده‌كه‌ینه‌وه".
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان هه‌روه‌ها له‌باره‌ی پێگه‌كانی په‌كه‌كه له باکووری عیراق گوتی: "له هه‌موو ده‌رفه‌تێكدا هێرش ده‌كه‌ینه سه‌ر لانه‌كانی تیرۆر له باكووری عێراق. له داهاتوویه‌كی نزیكدا به‌هێزتر ئه‌وێش به‌سه‌ر تیرۆریستان‌دا ده‌ڕوخێنین".
سهركۆمار ئه‌ردۆغان زانیاریی له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتونه‌وه خسته‌ڕوو و گوتی:
"وه‌ك ده‌بینن له‌و چیا و چۆڵانه چ جۆره تونێلێكیان لێ داون، ئه‌وه ته‌نها تیرۆریستیان نین ئه‌وه‌یان كردووه به‌ڵكو هاوبهشهكانیشیانن و هه‌موویان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان كردووه. تیرۆریستیان ئه‌وه‌نده ئاقڵ نین. ئه‌مڕۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه پێ ده‌نێته ٥٤ه‌مین رۆژیه‌وه له كاتێكدا نزیكه‌ی سێ هه‌زار و ٥٠٠ تیرۆریست له چالاكی خراون هاوكات نزیكه‌ی رووبه‌ری هه‌زار و ٣٠٠ كیلۆمه‌تر چوارگۆشه له تیرۆریستان پاككراوه‌ته‌وه".