Sinan Uslu
14 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 14 ئادار 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم سه‌باره‌ت به له‌سه‌ر كارلادانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، رێكس تیله‌رسن، رایگه‌یاند "پێویست ناكات ئێمه هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ كاری سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بكه‌ین. ئه‌وی هێنایه سه‌ر كار و دواتر به پێویستی زانی و له‌سه‌ر كاری لادا. په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و ئه‌مریكا به‌ند نییه به كه‌سه‌كانه‌وه".
بینالی یڵدرم به‌ر له به‌ڕێكه‌وتنی بۆ ئازه‌ربایجان به سه‌ردانێكی فه‌رمی، وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی دایه‌وه.
دوای وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ دوای له‌سه‌ركارلادانی رێكس تیله‌رسن به‌ڕێوه‌به‌ری سی ئای ئه‌ی، مایك پۆمپیۆی وه‌ك وه‌زیری ده‌ره‌وه ده‌ستنیشانكردووه كه پێشتر ببووه هۆی كاردانه‌وه‌ی توركیا به هۆی گوتهكانییهوه و له وه‌ڵامی پرسیاری "گۆڕانكاریی له‌و پۆسته‌دا به چ شێوه‌یه‌ك كاریگه‌ریی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا-ئه‌مریكا ده‌بێت؟"، یڵدرم رایگه‌یاند:
"پێویست ناكات ئێمه هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ كاری سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بكه‌ین. ئه‌وی هێنایه سه‌ر كار و دواتر به پێویستی زانی و له‌سه‌ر كاری لادا. په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و ئه‌مریكا به‌ند نییه به كه‌سه‌كانه‌وه. ئه‌وه‌ی كه له‌ماوه‌ی رابردوودا ژماره‌یه‌ك كێشه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا كه پێمان وابووه ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ له ناوچه‌كه‌دا هاوپه‌یمان بووین و هاوبه‌شێكی ستراتیجییمانه، هه‌یه نهێنی نییه. به‌تایبه‌ت كه رێكخراوه‌كانی هاوشێوه‌ی په‌كه‌كه كه زۆر سه‌ری ئێمه‌ی ئێشاندووه و درێژكراوه‌كه‌ی په‌یه‌ده\یه‌په‌گه له ژێر پارێزبه‌ندیی ئه‌مریكادا ده‌ستدرێژیی ده‌كه‌نه سه‌ر مرۆڤه بێتاوانه‌كان، ئه‌مه نێمهی نیگه‌ران كردووه".
بینالی یڵدرم هەروەها گوتی: "هه‌ربۆیه له پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایش له ناوچه‌كه و هێنانه‌وه‌ی دووباره‌ی خۆشگوزه‌رانیی بۆ دانیشتوانی ناوچه‌كه، ده‌ستمان به كاره‌كانمان كردووه. چالاكییه‌كانمان له میانی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات و ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون ده‌كرێت له‌و چوارچێوه‌یه‌دا تاوتوێ بكرێن. جگه له‌مه‌ش ئه‌گه‌ر دۆخی دیكه‌ی بێزاركه‌ر بێته ئاراوه، ئه‌وا توركیا وه‌ڵامی ئه‌وانه‌ش ده‌داته‌وه. به هیواین ئه‌مریكا چ دره‌نگ چ زوو له‌وه تێبگات كه ئه‌و رێگه‌یه رێگه‌یه‌كی هه‌ڵه‌یه و له‌گه‌ڵ توركیادا كه ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه له پێناو ئاسایشی ناوچه‌كه و ئاسایشی جیهانییدا گیانفیداییانه رۆڵی بینیوه، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌ندروستتر په‌ره‌پێده‌دات. كه‌سێك ده‌ڕوات و كه‌سێك دێت ئه‌وانه بابه‌تی ناوخۆیی ئه‌مریكان. توركیا هه‌ركه‌سێك بێت، هه‌ڵوێستی زۆر روون و ئاشكرایه. ئه‌و هاووڵاتییه‌ی یان ئه‌و وه‌زیره‌ی كه دێت به چ شێوازێك بیرده‌كاته‌وه، گرنگییه‌كی ئه‌وتۆی بۆ ئێمه نییه. هیوادارم له‌مه‌ودوا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌ندروستتر په‌ره‌پێده‌ده‌ین".
ناوبراو سه‌باره‌ت به گوته‌كانی جه‌هه‌په له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه، گوتی: "ئه‌گه‌ر پارتی ئۆپۆزسیۆنی سه‌ره‌كی ئه‌ڵته‌رناتیڤی ده‌سه‌ڵات بێت، پێویسته ده‌ست له كاری پڕوپووچ هه‌ڵگرێت و باشتره رووبكاته گوته‌ی بەكهڵك".