Mesut Varol,Hemın Othman Mohammed
02 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 02 کانوونی یەکەم 2016
قه‌ڵای وان كه ئه‌مساڵ ناوی چووه‌ته نێو لیستی كاتی میراتی جیهانی یونسكۆ، ئه‌مساڵ 11 هه‌زار و 400 گه‌شتیاری بیانی و ناوخۆیی سه‌ردانیان كردووه.
قه‌ڵای وان له ساڵانی 840-825ی پێش میلاد، له‌لایه‌ن 1مین ساردوری پاشای ئارارات، له كه‌نار ده‌ریاچه‌ی وان دروستكراوه و بۆ ماوه‌ی ساڵانێكی زۆر پایته‌ختی شاهانه‌ی ئارارات بووه. له ئێستادا به‌هۆی پێگه و قه‌شه‌نگییه‌وه یه‌كێكه له به‌هاترین شوێنه گه‌شتیاره‌كانی شاره‌كه.
قه‌ڵاكه به درێژیی هه‌زار و 800 م، فراوانی 120 م و به‌رزی 80 م له‌سه‌ر تاشه به‌ردی توند دروستكراوه و له چه‌ند مێژوویه‌كی جیادا میوانداری چه‌ندین شارستانیه‌تی گرنگی كردووه.
قه‌لای وان كه بۆ دوایین جار خرایه نێو لیستی كاتی میراتی جیهانی یونسكۆ، بووه‌ته جێی سه‌رنجی گه‌شتیارانی بیانی و ناوخۆیی.
له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شتیاری كولتووری پارێزگاكه، موزه‌فه‌ر ئاكتوغ، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه قه‌ڵای وان یه‌كێكه له گرنگترین شاكاره‌كانی شاره‌كه.
ئاكتوغ، باسی له‌وه كرد كاتی میوانه بیانی و ناوخۆییه‌كان سه‌ردانی شاره‌كه ده‌كه‌ن تا سه‌ر له قه‌ڵا نه‌ده‌ن شاره‌كه جێناهێڵن و، گوتی: "قه‌ڵای وان، بۆ ماوه‌ی چه‌ندین سال له‌ژێر ناوی توشبای ئاراراتهكان پایه‌ته‌خت بووه. ئیمه‌ش به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر كاره‌كانمان بۆ پاراستنی ئه‌م شوێنه، خاوه‌ندارێتی كردنی و گه‌یاندنی به نه‌وه‌ی داهاتوو".