Osman Öksüz
30 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 04 کانوونی یەکەم 2016
پیشەوەر حەسەن ئۆزجانی تەمەن هەشتا ساڵ خەریکی مسگەرییە و دەیەوێت بە هونەری مسگەری هێمای فرە نەتەوەیی و ئایینی ماردین لەسەر کارەکانی نیشان دا.
ئۆزجان کە تەمەنی ٥٨ ساڵە ئەم پیشە هونەرییەی لە باوکی فێربووە، هەوڵ دەدات جێپەنجەی دیار بێت لەو بوارەدا کە نیو سەدەی رەبەقە لەگەڵی دەژی.
ئۆزجان، بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە لە تەمەنی هەشت ساڵییەوە لەلای باوکی وەک شاگرد دەستی بەکار کردووە و تاکو ئێستا بەردەوامە لەو پیشەیە. ئاماژەی بەوەش دا کە منداڵەکانیشی فێری ئەو پیشەیە کردووە و دێن لەلای کار دەکەن. سەرنجی بۆ ئەوەش راکێشا کە کڕیارانیان چ جۆرە هێمایەکیان بوێت ئەو جۆرە هێمایەیان لەسەر بەرهەمەکان بۆ دەکێشێت و گوتی: "هێماکانی دەستی حەزرەتی فاتیمە، حەزرەتی مریەم، باڵندەی تاوس و شاهمەران و ئایەتەکان لەسەر بەرهەمە مسییەکان دەکێشم. بڕیاری ئەوەیشم داوە هێمای شاهماران لەسەر مس دروست بکەم. شاهماران سیمبۆلی میزۆپۆتامیایە، لە هەموو ماڵە کۆنە بەردینەکانەکانمان هێمای شاهماران هەبووە. جاران کچان بۆ ئەوەی بەختەوەر بن هێمای شاهمارانیان لەسەر باوڵەکانیان دەکێشا".
ئۆزجان سەرنجی بۆ ئەوە راکێشا کە بەهۆی رووداوە توندوتیژییەکان کاروبارەکانی بەباشی بەڕێوە نەچوون، بۆیە نەیتوانیووە شاگرد بگرێت و گەنجان فێری ئەو کارە بکات و گوتی: "بەهەموو جۆرێک هەوڵدەدەم بۆ ئەوەی ئەو پیشە دەستییە لە بیر نەچێتەوە. داوای پشتگیری لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەم، بۆ ئەوەی ئەو پیشەیە بەردەوام بێت و خولی فێرکردن بۆ ئارەزوومەندان بکەمەوە".
ئۆزجان لە کۆتاییدا بەهۆی ئەوەی لە خولەکانی پەیمانگای پێگەیاندن لە ساڵی ٢٠١١ وانەی بە ئارەزوومەندانی ئەم پیشەیە گوتۆتەوە، لەلایەن هاوسەری سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، ئەمینە ئەردۆغان سوپاسنامەی پێشکەش کراوە.