Mohammed Baqi Hussein
09 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 10 نیسان 2017
نه‌وشه‌هر - AA
له نه‌وشه‌هر له‌ئه‌نجامی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی باڵۆنێكدا كه ژماره‌یه‌ك گه‌شتیاری هه‌ڵگرتبوو، گه‌شتیارێك گیانی له‌ده‌ستدا و 20ی دیكه‌ش برینداربوون.
به‌یانیی ئه‌مڕۆ له ناوچه‌ی گه‌شتیاریی كاپادۆكیا، ژماره‌یه‌ك باڵۆنی گه‌شتیاری ده‌ستیان به گه‌شته‌كانیان كرد.
یه‌كێك له باڵۆنه‌كان له كاتێكدا له نزیك شاره‌دێی ئۆرتاحیسار ویستی بنیشێته‌وه، گیرایه ستوونێكی كاره‌با و كه‌وته‌خواره‌وه.
به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، له رووداوه‌كه‌دا گه‌شتیارێك گیانی له‌ده‌ستداوه و 20ی دیكه‌ش برینداربوون.
برینداره‌كان ده‌ستبه‌جێ به ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتن گه‌یه‌نرانه نه‌خۆشخانه.