Mohammed Baqi Hussein
09 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 10 نیسان 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
بیسته‌مین هه‌لیكۆپته‌ری جۆری T129 ATAK كه توركیا به‌رهه‌می هێناوه له رێوڕه‌سمێكدا به به‌شداریی وه‌زیری به‌رگریی توركیا، فكری ئشك و فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی وشكانی جه‌نه‌راڵ، ساڵح زه‌كی چۆڵاك راده‌ستی سوپا كرا.
له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا كه له ناوه‌ندی تاقیكردنه‌وه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا له قۆنیا به‌ڕێوه‌چوو، توانای فڕینی هه‌لیكۆپته‌ره‌كه له‌لایه‌ن فڕۆكه‌وانه‌كانه‌وه تاقیكرایه‌وه و چه‌ند ئامانجێكێ پێ پێكرا.
فکری ئشك له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا گوته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و جه‌ختیكرده‌وه، هه‌لیكۆپته‌ره‌كه به تواناكانی ناوخۆی توركیا دروستكراوه و له‌لایه‌ن ئه‌ندازیاره توركه‌كانه‌وه چه‌كی پێشكه‌وتووی لێبهستراوه.
دواتر وه‌زیری به‌رگریی توركیا له رێگه‌ی بێته‌له‌وه له‌گه‌ڵ فڕۆكهوانهكاندا دوا و ده‌ستخۆشیی لێ‌كردن بۆ پێكانی ئامانجه‌كان.