Ramal Abdullah Mahmood,Hemın Othman Mohammed
09 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 10 نیسان 2017
ئانتالیا-AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو رایگەیاند "ئێمە لە رەوشێکدا نین کە لە نێوان رووسیا و ئەمریکا یەکێکیان هەڵبژێرین. ئێمە لە رەوشێکداین کە پەیوەندییەکانمان بە هاوسەنگی رادەگرین. لەم رووداوەی دواییدا پشتگری ئەمریکامان کرد لەو دەستوەردانەی لە سووریا (بۆسەر رژێمی ئەسەد) ئەنجامی دا. لە نێوان ئەم دوو وڵاتەدا لایەنگری یەکێک لەوانمان نەکردووە".
چاوش‌ئۆغڵو لەمیانی سەردانەکەیدا بۆ ئانتالیا، لەمیانی دیدارێک کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی چاپەمەنی و زانیارییەکانی تورکیاوە لە هۆتیلێکی شارۆچکەی ئاڵانیا رێکخرابوو لەگەڵ ژمارەیەک لە میدیاکارانی ئانتالیا، ئسپارتا و بوردور کۆبووەوە.
لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانێکدا کە پرسی ئایا کردنە ئامانجی بنکەی سەربازی ئاسمانی رژێم لەلایەن ئەمریکا هەر بەمەوە دەمێنێتەوە وەک "دەستوەردانێکی رووپۆشکراو"، چاوش‌ئۆغڵو ئاماژەی بەوەدا کە نزیکەی ماوەی حەوت ساڵە رژێم لە سووریا بەشێوەیەکی خوێنمژانە خەڵک دەکوژێت.
چاوش‌ئۆغڵو بەبیری هێنایەوە کە رژێم بەشێوەیەکی هەڕەمەکی هێرشی کردووەتە سەر ماڵ، قوتابخانە و نەخۆشخانەکان و ژمارەیەکی زۆری خەڵکی بە ژن و منداڵانیشەوە کوشتووە دواتر پڕۆسەی حەلەب دەستی پێ‌کرد و بە بەشداربوونی رووسیا و ئێران پرۆسەیەکی چارەسەری دەستی پێ‌کرد و ئاگربەست راگەیەنرا و، گوتی: "تەنانەت کە سەیری ئەم قۆناغەش دەکەین تەواوی پێشێلکارییەکان لەلایەن رژێم و ژمارەیەک گرووپی پشتیوانی رژێم وەک حزبوڵڵا کە ئێران پشتگیری دەکات ئەنجام دراون".
ئێمە چەندین جار هۆشداریمان دایە رووسیا کە ئەوان بوونەتە گرێنتی رژێم و گرووپە پشتیوانەکانی. دواتر لە گەڕی سێیەمی کۆبوونەوەکانی ئاستانا ئێرانیشمان بەشێوەیەکی فەرمی کردە گرێنتیدەر تا رێگە بگرن لە پیشێل‌کردنی ئاگربەستە لەلایەن پشتیوانانی رژێم. ئەوانە بکەیتە راپۆرتیش ئەنجامێکی نابێت. کەچی رژێم زیاتر لەمەیشی کرد و بە بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی هێڵی سووری بەزاند".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو گوتی: "له‌م دوواییانه‌دا هه‌ندێ وڵات به ئه‌مریكاشه‌وه ده‌ستیان كرد به گوتنی 'با گه‌لی سووریا بڕیار له‌سه‌ر داهاتووی رژێم بدات'. ئه‌وه‌یش ئه‌سه‌دی زیاتر هاندا. واتا ئه‌گه‌ر هه‌وڵ بده‌ن شه‌رعیه‌ت به رژێمێك بده‌ن كه ئه‌وه‌نده كه‌سی كوشتووه، تاوانی مرۆیی و جه‌نگی ئه‌نجامداوه، ئه‌وا ئه‌و كاته ئه‌و رژێمه به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر كوشتار. ئه‌گه‌ر له‌لایه‌كی دیكه‌وه بیر له‌وه بكه‌نه‌وه كه داعش، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه رژێم جێگره‌وه‌ی نییه، ئه‌و كات رژێم ده‌ڵێت 'هه‌مووان من هه‌ڵده‌بژێرن'، به‌ڵام وا نییه، له‌به‌رئه‌وه‌ی سوورییه‌كان ناچارنین له نێوان دوو شه‌یتاندا یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرن. باشه خۆ ده‌توانن به‌یه‌كه‌وه داعش له‌ناوبه‌رن و، ئه‌م رژێمه‌ش ده‌ڕوات".
چاوش‌ئۆغڵو ئاماژەی بەوەدا کە لە کاتێکدا رەوایەتیتدا بە رژێمێک کە تاوانی جەنگی ئەنجام داوە و ئەو هەموو کەسەی کووشتووە، بەردەوام دەبێت لەسەر کوشتارەکەی، گوتی: "ئەگەر وا بیربکەنەوە لەلایەن رژێم و لەلایەک داعش هەن و ئەڵتەرناتیڤیکی دیکەیان نییە، رژێم دەڵیت 'هەموو کەسێک من هەڵبدەبژێرێت'. بەڵام وانییە هاووڵاتییانی سووری ناچار نین لە نێوان دوو شەیتاندا یەکێکیان هەڵبژێرن. باشە هەموو پێکەوە دەتوانین داعش لەناوببەین، ئایا ئەو رژێمە دەڕوا. بە تەنها هێرشێک بەس نییە، پێویستە قۆناغی راگوزەری دەست پێ بکات. ئەمەش پێویستی بە ئیدارەیەکە کە جێگەی رەزامەندی هەموو لایەک بێت. پێویستە ئەسەد بەردەوام نەبێت. پێویستە ئەو حکوومەتە راگوزەریە خۆی بۆ هەڵبژاردن لەو وڵاتە ئامادە بکات. دەستوور و یاسای هەڵبژاردن ئامادە دەکرێن و لەهەمانکاتدا بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بەردەوام دەبێت. دواتر گەل دێتە سەر سندوقەکانی دەنگدان. ئەو کات گەل بڕیاری خۆی دەدات".
- شتێك نییه به‌ناوی لایه‌نگری
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی له‌گه‌ڵ رووسیادا په‌یوه‌ندییه‌كانمان باش بوو. به‌ڵام له‌م دووایانه‌دا له ئه‌نجامی ده‌ستوه‌ردانی ئه‌مریكا له سووریا توركیا پشتیوانی له ئه‌مریكا كرد. كه‌واته په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و رووسیا له قۆناغی داهاتوودا چۆن ده‌بێت، ئایا كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌بێت؟ ئایا كاریگه‌ری له‌سه‌ر گه‌شتوگوزار ده‌بێت؟ چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هه‌ردوو وڵات هه‌میشه هه‌وڵیانداوه په‌ره به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان بده‌ن.
چاوش‌ئۆغڵو ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه پێش رووداوی خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ رووسیا زۆر باش بووه و، گوتی: "ته‌نانه‌ت دۆخی په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌مڕۆش باشتر بوو. چونكه رووسیا هه‌نگاوی بۆ دواوه ههڵنهنا سه‌باره‌ت به‌و بڕیارانه‌ی له‌باره‌ی هه‌ندێ به‌رهه‌می كشتوكاڵی و سه‌ربه‌ستی ڤیزا ده‌ریكردن. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئێمه په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ هه‌ردوو وڵات به جێگره‌وه‌ی یه‌كدی نابینین. له‌كاتێكدا په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ هه‌ردووكیاندا باشه به سیاسه‌تی هه‌ردوو وڵاتمان گوتووه نه‌خێر له باره‌ی بابه‌تی جۆراوجۆره‌وه و گوتومانه هه‌ڵه‌یه و له‌گه‌ڵیان نه‌بووین".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، باسی له‌وه كرد كه كاتێک په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ رووسیا زۆر باش بووه، هه‌میشه له‌باره‌ی كریمیا، ئۆكرانیا و به‌تایبه‌تیش له‌باره‌ی ئه‌سه‌ده‌وه جیاواز بیریان كردووه‌ته‌وه و گوتی: "ئێمە لە رەوشێکدا نین لە نێوان رووسیا و ئەمریکا یەکێکیان هەڵبژێرین. ئێمە لە رەوشێکداین کە پەیوەندییەکانمان بە هاوسەنگی رادەگرین. لەم رووداوەی دووایدا پشتگری ئەمریکامان کرد لەو دەستوەردانەی لە سووریا (بۆسەر رژێمی ئەسەد) ئەنجامی دا. لە نێوان ئەم دوو وڵاتەدا لایەنگری یەکێک لەوانمان نەکردووە. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ده‌مانه‌وێت له‌گه‌ڵ رووسیادا له رووی رێوشوێنی به‌رزكردنه‌وه‌ی متمانه به‌رده‌وامی بده‌ین به قۆناغی ئاستانا و، له رووی ده‌سته‌به‌ركردنی ئاگربه‌سته‌وه به‌رده‌وامی به هه‌وڵه‌كان بده‌ین. له‌وه‌دا هیچ پێچه‌وانه‌یه‌ك نییه. واتا ده‌مانه‌وێت په‌ره به په‌یوه‌ندییه‌كانمان بده‌ین. بارودۆخێك له ئارادا نییه كاریگه‌ری له‌سه‌ر گه‌شتوگوزار بكات".
چاوش‌ئۆغڵو جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له‌گه‌ڵ رووسیادا جیاواز بیریان كردووه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به ئه‌سه‌د و، گوتی: "ده‌زانین كه هه‌ردووكمان بۆچوونمان جیاوازه. ناو به‌ناو هه‌وڵمانداوه یه‌كتر قایل بكه‌ین. به‌ڵام له ئه‌نجامدا ئه‌و جیاوازیه وه‌ك له سه‌ره‌تاوه هه‌بوو هه‌ر به‌رده‌وامبوو. كاتێک چه‌كێكی كیمیاوی له‌و شێوه‌یه به‌كارده‌هێنرێت، كاتێک تاوانی مرۆیی ئه‌نجام ده‌درێت، ئه‌گه‌ر بیربكه‌ینه‌وه و بڵێن باسه له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانمان چی به‌سه‌ر دێت و هه‌ڵویست نیشان بده‌ین، ئه‌و كاته سازش ده‌كه‌ین له بنه‌ماكانمان. له‌به‌رئه‌وه له‌و بابه‌ته‌دا كێشه‌یه‌ك له‌ئارادا نییه".