Hemın Othman Mohammed
22 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 23 حوزەیران 2016
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولوود چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند کە بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل، مه‌رجێك به‌ناوی حه‌ماس نییه و نابێت".
دوای ئه‌وه‌ی چاوش‌ئۆغڵو له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌شه توركییه‌كه‌ی قوبرس، ته‌حسین ئێرتوغروڵ كۆبوونه‌وه‌ی دوو قۆڵی و نێوان شانده‌كانی ئه‌نجام دا، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێكی دایه‌وه.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به هه‌واڵه‌كان له‌باره‌ی ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل، چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه كۆبوونه‌وه‌كان درێژه‌یان هه‌یه بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌و دوو مه‌رجه‌ی توركیا كه ماونه‌ته‌وه و، گوتی: "مه‌رجه‌كانی ئێمه زۆر روونه. هه‌ركاتێک ئه‌و مه‌رجانه جێبه‌جێ كران په‌یوه‌ندییه‌كانمان ئاسایی ده‌بنه‌وه، باڵیۆزهكانمان ده‌نێرینه‌وه و هه‌نگاو ده‌نێین. پێویسته گه‌مارۆكانی سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه هه‌ڵبگیرێن. ئه‌و برا فهڵهستینیانهمان كه له‌وێ ده‌ژین له ژێر هه‌لومه‌رجێكی زۆر سه‌ختدا ده‌ژین. پێویسته هاوكارییه مرۆییه‌كان و یارمه‌تی گه‌شه‌پێدان بێ هیچ به‌ربه‌ستێك بگاته كه‌رتی غه‌ززه و فه‌ڵه‌ستین. به‌شێوه‌یه‌كی ورد گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌وانه ده‌كه‌ین. له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایا له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوودا ده‌گه‌ینه رێككه‌وتن یان نا، ئه‌وه په‌یوه‌سته به‌و هه‌نگاوه‌ی ئیسرائیل ده‌یگرێته‌به‌ر".
هه‌روه‌ها گوتی: "له‌و باوه‌ڕه‌دانیم حه‌ماس كێشه‌یه‌ك بێت. ئێمه له‌سه‌ره‌تاوه دیداره‌كانمان له‌گه‌ڵ حه‌ماس شاراوه نه‌بووه. راسپارده و پێشنیازهكانمان بۆ سه‌ركرده‌كانی حه‌ماس شاراوه نییه. له‌لایه‌ك هه‌وڵی ده‌سته‌به‌ركردنی هاوكاری ده‌ده‌ین بۆ ئاشتی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. ده‌زانین كه به‌هۆی پچڕانی په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل نه‌مانتوانی به‌پێی پێویست هاوكارییه‌كه ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئه‌مڕۆ ئیسرائیل-یش ئه‌وه په‌سه‌ند ده‌كات كه به‌بێ حه‌ماس ئاشتییه‌كی درێژخایه‌ن نایه‌ته ئاراوه. ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌و بابه‌ته بزانێت ئه‌وه په‌سه‌ند ده‌كات. له‌به‌رئه‌وه له‌مه‌ودواش دیداره‌كانمان له‌گه‌ڵ حه‌ماس به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ به‌رده‌وامیدان به یه‌كێتیی و پێكه‌وه‌ژیانی له‌گه‌ڵ فه‌تح له‌ناو فه‌ڵه‌ستیندا، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی هاوكارییه‌كانمان به‌رده‌وامیان هه‌بێت بۆ به‌دیهاتنی ئاشتی درێژخایه‌ن له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا. كاتی یه‌كه‌م دیدارمان ئه‌نجام دا ئه‌و وڵاتانه‌ی ره‌خنه‌یان هه‌بوو به ئیسرائیلیشه‌وه زۆر ئاسان تێگه‌یشتن له‌وه‌ی ئێمه چی ده‌خوازین. له‌به‌رئه‌وه بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل، مه‌رجێك به‌ناوی حه‌ماس نییه و نابێت".