Fahrettin İbrahim
06 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 08 مای,س 2017
سلێمانی - AA
له‌میانی كردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی به‌خشین له شاری سلێمانی ئه‌میرى كۆمه‌ڵى ئیسلامى عەلی باپیر بۆ رۆژنامەوانان دوا.
له‌باره‌ى بارودۆخى سیاسى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌میرى كۆمه‌ڵى ئیسلامى كوردستان گوتى: "هه‌رێمه‌كه‌مان له ئێستادا به‌ده‌ست كۆمه‌ڵێك كێشه و گیروگرفت ده‌ناڵێنێت، ئه‌گه‌ر هه‌وڵ و هیممه‌تى خۆمان بخه‌یه‌نه پاڵ یه‌ك له به‌رژه‌وه‌ندیه ته‌سكه‌كان واز بهێنین، ئه‌وا ده‌توانین سه‌رجه‌م كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین".
عه‌لى باپیر ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد: "ئێمه كاتمان زۆر له به‌رده‌ست نه‌ماوه كاتى ئه‌وه‌ش نییه كه هه‌ندێك دروشم به‌رز بكرێته‌وه بۆ موزایه‌ده‌ى سیاسى، ده‌بێت واز له‌وه بهێنین كه خۆڵ بكه‌ینه چاوى خه‌ڵكى و به كۆمه‌ڵێك شتى تره‌وه سه‌رقاڵ بكرێت وه كاتى ئه‌وه‌شمان نه‌ماوه، چونكه ناوچه‌كه به‌ره‌و گۆڕانكارى ده‌روات و ناوچه‌كه‌شمان خه‌ریكه ده‌بێته مه‌یدانى وڵاتانى زلهێز، ئه‌گه‌ر خۆمان زۆر تۆكمه و توندوتۆڵ نه‌بین ئه‌وا به‌رگه‌ى ئه‌و یارییه ناگرین كه وڵاتانى زلهێز ده‌یكه‌ن".
ئه‌میرى كۆمه‌ڵى ئیسلامى كوردستان، عه‌لى باپیر راشیگه‌یاند: "پێویسته هه‌رچى زووه دامه‌زراوه په‌كخراوه‌كان كارا بكرێنه‌وه و چاك بكرێنه‌وه، كاره‌كانى تریش به دامه‌زراوه‌یى بكرێن".