Hemn Baban
06 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 07 مای,س 2017
داتاكانی یه‌كێتی به‌ڵێنده‌رانی كوردستان ئاشكرای ده‌كه‌ن له ساڵی 2014ه به‌دواوه كاركردن له چوار هه‌زار و 170 پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان وه‌ستاوه، 850 كۆمپانیای به‌ڵێنده‌رایه‌تی مایه‌پووچ بوون و هه‌زاران كرێكاریش بێ كار بوون.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه رێكخراوی ئاشتی و ئازادی راپۆرتی "ره‌وشی بێكاری له عێراق و هه‌رێمی كوردستان" له كۆنفڕانسێكدا له‌هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كانی هۆتێل چوارچرا لە شاری هەولێر بڵاوكرده‌وه كه ده‌رئه‌نجامی كاری تیمه‌كانی چاودێرییه‌تی له به‌رنامه‌ی پته‌وكردنی مافه‌كانی مرۆڤە.
به‌پێی ئه‌وه‌ی له پێشه‌كی راپۆرته‌كه‌دا هاتووه له ساڵی 2015 و 2016 تا ناوه‌ڕاستی نیسانی ئه‌مساڵ 123 كرێكار له‌كاتی كاره‌كانییاندا گیانییان له‌ده‌ستداوه و له‌و ژماره‌یه 49یان له ساڵی 2015 و 60 یان له‌ساڵی 2016 و 14 كرێكاریش له ئه‌مساڵدا گیانییان له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی ئاماره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تۆماری كۆمپانیاكان له هه‌رێمی كوردستان له ساڵی 2014دا تۆماری كۆمپانیاكان به‌رێژه‌ی 40 له‌سه‌د و له‌ساڵی 2015 به‌ڕێژه‌ی 60 له‌سه‌د له كورتی داوه، داتاكانی یه‌كێتی به‌ڵێنده‌رانی كوردستانیش ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن له ساڵی 2014ه به‌دواوه كاركردن له چوار هه‌زار و 170 پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان له سێكته‌ره جیاجیاكاندا وه‌ستاوه، له‌كاتێكدا 850 كۆمپانیای به‌ڵێنده‌رایه‌تی مایه‌پووچ بوون، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا 350 كۆمپانیا به‌فه‌رمی مایه‌پووچ بوونی خۆیان راگه‌یاندووه و هه‌ڵوه‌شێندراونه‌ته‌وه، به‌وه‌ش هه‌زاران كرێكار بێ كار بوون.
هه‌رچی له‌سه‌ر ئاستی عێراقیشه ئاماره‌كانی رێكخراوه‌كه 15هه‌زار پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان له سێكته‌ره جیاجیاكاندا به‌هۆی قه‌یرانی ئابوورییه‌وه راگیراون و به‌وهۆیه‌وه 20 هه‌زار كرێكار بێ كار بوون.
له راپۆرته‌كه‌ی رێكخراوی ئاشتی و ئازادی هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش هاتووه كه رێژه‌ی بێكاری له عێراق و هه‌رێمی كوردستاندا به‌رده‌وام له هه‌ڵكشاندایه و له ساڵانی 2014 به‌دواوه ئه‌و هه‌ڵكشانه به‌شێوه‌یه‌كی خێرا به‌رزی كردووه‌ته‌وه، به‌راده‌یه‌ك رێژه‌كانی بێكاری له ئاستی پارێزگاكانی عێراق و هه‌رێمی كوردستاندا چه‌ند قات بووه‌ته‌وه.
رووپێوییهكان له عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی بێكاری له‌ساڵی 2015دا زیاتر له 13 له‌سه‌د ده‌ستنیشان كراوه، به‌ڵام له‌ساڵی 2016 و 2017 رێژه‌كه بۆ سه‌رووی 20 له‌سه‌د به‌رزبووه‌ته‌وه.
رێكخه‌ری پڕۆژه‌ی ئاماده‌كردنی راپۆرتی "ره‌وشی بێكاری له عێراق و هه‌رێمی كوردستان" له رێكخراوی ئاشتی و ئازادی، رێبین فه‌تاح له‌وباره‌یه‌وه له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "به‌پێی رووپێوییهكانی تۆڕی زانیاریی عێراق و وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كانی عێراق و ده‌سته‌ی ئاماری ناوه‌ندی و ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێم رێژه‌ی بێكاری زیادییان كردووه، ئه‌و رووپێوییه‌ی تیمه مه‌یدانییه‌كانی ئێمه ئه‌نجامییانداوه ده‌رده‌كه‌وێت رێژه‌ی بێكاری له نێوان 20 بۆ 25 له‌سه‌دایه له هه‌رێمی كوردستان، هۆكاره‌كانیشی زۆرن له‌نێویاندا قه‌یرانی دارایی و نرخی نه‌وت و شتی دیكه‌ش".
رێبین فه‌تاح گوتیشی: "له‌ساڵی 2012 رێژه‌ی بێكاری 7.9 بووه، له 2013 بووه به 6.9، به‌ڵام له‌ساڵی 2015 رێژه‌ی بێكاری له‌هه‌رێمی كوردستان بووه به 13.5، هه‌روه‌ها ئێستا رێژه‌ی بێكاری به به‌راورد به ساڵانی پێشوو دوو هێنده زیادی كردووه".
رێكخه‌ری پڕۆژه‌ی ئاماده‌كردنی راپۆرتی "ره‌وشی بێكاری له عێراق و هه‌رێمی كوردستان" له رێكخراوی ئاشتی و ئازادی، رێبین فه‌تاح ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه ده‌یان كرێكار به‌هۆی نه‌بوونی سه‌لامه‌تی لە شوێنی كار له هه‌رێمی كوردستان گیانییان له‌ده‌ستداوه و ره‌وشی كرێكاران له هه‌رێمی كوردستان و عێراق به‌گشتی خراپه، هه‌روه‌ها داواشی له داموده‌زگاكانی حكوومه‌ت كرد كار بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی بێكاری بكه‌ن.