Betül Yürük,Hemın Othman Mohammed
27 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 29 کانوونی یەکەم 2016
نیویۆرك - AA
سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاوی كرده‌وه ره‌خنه‌ی له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان گرت.
تره‌مپ له په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان خاوه‌نی توانایه‌كی مه‌زنه، به‌ڵام ئێستا ته‌نیا یانه‌یه‌كه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان و به‌سه‌ربردنی كاتێكی خۆش، ئه‌وه‌ش مایه‌ی نیگه‌رانیی زۆره".
ئه‌وه‌ی بووه‌ته مایه‌ی سه‌رنج بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌یامه‌ی تره‌مپ له كاتێكدایه كه ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بڕیارێكی په‌سه‌ند كردووه كه داوا له ئیسرائیل ده‌كات كۆتایی به بنیاتنانی ئه‌و یه‌كه نیشته‌جێبوونانه بهێنێت كه به‌نایاسایی له‌سه‌ر خاكی داگیركراوی فه‌ڵه‌ستین دروستیان ده‌كات.
پێشتر دۆناڵد تره‌مپ داوای كردبوو بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به ئیسرائیل ڤیتۆ بكرێته‌وه، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌نگی نه‌دا و بڕیاره‌كه په‌سه‌ند كرا، تره‌مپ گوتی: "له پاش 20ی كانوونی دووه‌مه‌وه، كاره‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان جیاواز ده‌بێت".
سه‌باره‌ت به لێدوانێكی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، باراك ئۆباما كه ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی له ته‌واوبووندایه له باره‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی 8ی تشرینی دووه‌مدا ده‌بووه ركابه‌ری گوتبووی: "ئه‌گه‌ر ئه‌مساڵ بتوانم به‌شداری ركابهریهكه بكه‌م دهمتوانم سه‌ربكه‌وم". ترمپ له تویتێكدا وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه و ده‌ڵێت: "سه‌رۆك ئۆباما گوتی وابیرده‌كاته‌وه كه به‌رامبه‌ر من سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ده‌هێنێت، ده‌كرێت وابڵێت به‌ڵام به‌ڕای من به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سهرنهدهكهوت. بێكاری، داعش، ئۆباماكهیر".