Hamit Hüseyin
27 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 27 شوبات 2017
ھەولێر-AA
ماڵپەڕی فەرمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردووە کە سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی چاوی كه‌وت به‌میری ئێزدییان له هه‌رێمی كوردستان و جیهان، میر ته‌حسین به‌گ كه دوێنی له ده‌ره‌وی وڵات گه‌ڕایه‌وه هه‌رێمی كوردستان.
له دیدارێكدا سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی وێڕای به‌خێرهاتنه‌وه‌ی میر ته‌حسین به‌گ بۆ هه‌رێمی كوردستان، بەبۆنهی كۆچی دوایی هاوسه‌ریه‌وه، پرسه و سه‌رخۆشی لێ كرد.
له دیداره‌كه‌دا باس له دوایین پێشهاته‌كان و بارودۆخی ئێزدییان له ناوچه ئازادكراوه‌كانیان و پلانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه ئازادكراوه‌كان، خرانه به‌ر باس و گفتوگۆ.
تاوتوێكردنی چه‌ند بابه‌تێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ست به‌دۆخی ئێستای ناوچه‌كه به‌گشتی و ده‌ڤه‌ره ئێزدینشینه‌كان به‌تایبه‌تی، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.