Sayed Khodaberdi Sadat,Hemın Othman Mohammed
27 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 28 شوبات 2017
كابول - AA
له هێرشێكی ئاسمانی‌دا له ویلایه‌تی قوندوزی باكووری ئه‌فغانستان، به‌ناو والی تاڵیبان كوژرا.
فه‌رمانده‌یی 808همین ناوچه‌ی سپینزهر قوندوز، شیر عه‌زیز كاماڤاڵ به‌ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی ناتۆ، كه‌مپێكی تاڵیبانی له ناوچه‌ی نه‌هری كۆهنای سه‌ربه شارۆچكه‌ی داشتی ئارچی قوندوز بۆردومان كردووه.
كاماڤاڵ باسی له‌وه كرد كه له‌و بۆردومانه‌دا به‌ناو والی قوندوزی تاڵیبان، مه‌وله‌وی عه‌بدولسه‌لام كوژراوه و، هه‌شت كه‌سی دیكه‌ش كوژراون كه برایه‌كی عەبدوسەلامیشیان له‌نێودابووه.
كاماڤاڵ ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه له ئۆپه‌راسیۆنێكدا له ناوچه‌ی بوز قانداهاری قوندوز، حه‌وت چه‌كدار كوژراون.
تا ئێستا تاڵیبان هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به بابه‌ته‌كه بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.