Rabat
ڕەبات ــ AA
نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا بەرزبوونەوەی تۆمار کرد و یەک بەرمیل بە ١٠٣ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە نرخی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا بەڕێژەی ٢،٥ لە سەدا، بەرزبوونەوەی تۆمار کرد و یەک بەرمیل بە ١٠٣ مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ھەروەھا بە ھەمان شێوە، ھەر ئەمڕۆ، نەوتی خاوی رۆژئاوای تێکساس لە بازاڕەکانی جیھاندا بەڕێژەی ٢،٣ لە سەدا بەرزبوونەوەی تۆمار کرد و یەک بەرمیل بە ٩٠ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ھۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی برێنت و خاوی ڕۆژئاوای تێکساس، ئەمەیش بۆ شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل دژبە ئێران دەگەڕێتەوە کە تا ئێستا بەردەوامە.
دوێنێ دووشەمە دوای لێدوانەکەی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ کاریگەری لەسەر دابەزینی نرخی نەوت ھەبوو کە فەرمانی دا بە وەزارەتی جەنگ لەوەی ھێرشی سەر وێستگەکانی وزە و ژێرخانی وزەی ئێران بۆ ماوەی پێنج ڕۆژی دیکە دوابخات.
