Qais Omar Darwesh Omar
24 ئادار 2026•نوێکردنەوە: 24 ئادار 2026
ڕامەڵڵا ــ AA
لە ئەنجامی تێکشکاندنی ژمارەیەک مووشەکی ئاراستەکراوی ئێران، لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە، چەندین پارچەیەی ئەو مووشەکانە لە باکووری کەناری ڕۆژئاوا کەوتنەخوارەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە سوپای پاسداران ژمارەیەک مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد.
ھاوکات سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئیسرائیل، مووشەکەکانی ئێرانی تێشکاند کە بەھۆیەوە دەنگی تەقینەوەیەکی بەھێز لە شارۆچکەی حارس باکووری کەناری ڕۆژئاوا، بیسترا.
چەند سەرچاوەیەکی خۆجێی بە ئاژانسی ئانادۆڵویان ڕاگەیاند کە دوای تێشکاندنی مووشەکە ئاراستەکراوەکانی ئێران لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە، چەندین پارچەیەی ئەو مووشەکانە لە شارۆچکەی حارس کەوتوونەتەخوارەوە، بەڵام ھیچ زیانێکی گیانیی و ماددییان نەبووە.