İnci Gündağ,Muhammet Ali Kemal
19 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 19 حوزەیران 2017
لەندەن - AA
لە نزیک مزگەوتی فینسبەری پارک لە باکووری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، شۆفێرێک بە ئۆتۆمبیلەکەی ژمارەیەک موسڵمانی شێلا کە لە نوێژی تەراویح دەهاتنە دەرەوە.
لە راگەیەنراوێکدا کە لەلایەن پۆلیسی لەندەنەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە تیمەکانی پۆلیس و فریاکەوتن، بەدەم ئەو کەسانەوە چوون کە لە نزیک مزگەوتەکە بە هێرشەكەوە بوون.
لە راگەیەنراوەکەی پۆلیس ئەوە ئاشکراکراوە کە کاتژمێر ٠٠:٢٠ بە کاتی ناوخۆی لەندەن (٠٢:٢٠ بەکاتی هەرێمی کوردستان) هەواڵی ئەوەیان پێگەیشتووە کە ئۆتۆمبیلێک ژمارەیەک لە رێبوارانی لەسەر شۆستەیەک لە نزیک مزگەوتی فینسبەری پارک، شێلاوە.
پۆلیس ئاماژەی بەوەشکردووە لەدوای هێرشەکەوە، کەسێک دەستبەسەرکراوە.
هاوکات زانیاریی ئەوەی بڵاوکردووەتەوە، پیاوێک لە شوێنی رووداوەکە لەئەنجامی هێرشەکەدا گیانی لەدەستداوە و ١٠ کەسی دیکە برینداربوون.
هەروەها پۆلیس بڵاویکردووەتەوە کە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە تەمەنی ٤٨ ساڵە و سەرەتا براوەتە نەخۆشخانە، دوای ئەوەش کە لە خۆشخانە دەردەکرێت، لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا دەستپێدەکات.
بەپرسانی ئاسایش باس لەوەدەکەن کە بڕیارە هێرشەکە لەلایەن یەکەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرەوە لێکۆڵینەوە لێ بکرێت و گومانلێکراوەکە پشکنینی تەندروستی عەقڵی بۆ ئەنجامبدرێت.