ئاگربه‌ست له نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل راگه‌یه‌ندرا
- گوته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس، فه‌وزی به‌رهوم: "به نێوه‌ندگیری میسر و لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، ئاگربەست له نێوان بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی فه‌ڵه‌ستین و داگیركه‌ر راگەیەنراوە".
Gazze
غه‌ززه - AA
بزووینەوەی حه‌ماس رایگه‌یاند به نێوه‌ندگیری میسر و لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، ئاگربەست له نێوان بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی فه‌ڵه‌ستین و ئیسرائیل راگەیەنراوە.
گوته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس فه‌وزی به‌رهوم رایگه‌یاند: "به نێوه‌ندگیری میسر و لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، ئاگربەست له نێوان بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی فه‌ڵه‌ستین و داگیركه‌ر راگەیەنراوە".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا به‌رهوم باسی له ناوه‌ڕۆكی ئاگربه‌سته‌كه نه‌كردووه.
نیوه‌ڕۆی دوێنێ به پاساوی ئه‌وه‌ی له سه‌ر سنووری نێوان كه‌رتی غه‌ززه و ئیسرائیل ته‌قه له سه‌ربازانی ئیسرائیلی كراوه ئیسرائیل به فڕۆكه‌ی جه‌نگی و تانك هێرشی كرده سه‌ر غه‌ززه و چوار فه‌ڵه‌ستینی شه‌هید كرد.
سوپای ئیسرائیل بڵاوی كردبووەوه كه له ئاكامی ئه‌و ته‌قه‌یه‌ی له‌و سنووره كراوه، سه‌ربازێكیان كوژراوه.