راگواستنی خه‌ڵك له باشووری سووریا به‌رده‌وامه
یه‌كه‌م كاروانی راگوێزانی خه‌ڵك له پارێزگای قونیه‌ترا-ی باشووری سووریا گه‌یشته ئیدلب كه له ئه‌نجامی گه‌یشتنه رێككه‌وتنی ئۆپۆزسیۆنی چه‌كدار و رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د پرۆسه‌كه ده‌ستی پێكردووه.
İdlib
ئیدلب – AA
یه‌كه‌م كاروانی راگوێزانی خه‌ڵك له پارێزگای قونیه‌ترا-ی باشووری سووریا گه‌یشته ئیدلب كه له ئه‌نجامی گه‌یشتنه رێككه‌وتنی ئۆپۆزسیۆنی چه‌كدار و رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د پرۆسه‌كه ده‌ستی پێكردووه.
به‌پێی زانیارییه‌كی په‌یامنێرانی ئاژانسی ئانادۆڵو له ئیدلب یه‌كه‌م كاروانی راگوێزراوان كه دوێنێ له قونیه‌ترای نزیك سنووری سووریاوه به‌ڕێكه‌وتبوون به‌یانی ئه‌مڕۆ به پارێزگای حه‌مادا تێپه‌ڕین و گه‌یشتنه ئیدلب و له‌وێش ره‌وانه‌ی بنكه كاتییه‌كانی مانه‌وه‌ی په‌نابه‌ران كران.
كاروانه‌كه له ٤٠ پاس پێكهاتبوو كه زیاتر له هه‌زار و ٥٠٠ كه‌سی له خۆ ده‌گرت.
پێده‌چێت راگواستنی خه‌ڵك له قونه‌یترا به‌رده‌وام بێت.