Mustafa Deveci
21 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 22 تەمووز 2018
قودس - AA
سه‌رباری بوونی ئاگربه‌ست، تانكه‌كانی ئیسرائیل خاڵێكی چاودێریی سه‌ر سنووری كه‌رتی غه‌ززه‌یان كرده ئامانج.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی سوپای ئیسرائیل، چه‌ند فه‌ڵه‌ستینییه‌ك به‌یانیی ئه‌مڕۆ ته‌لبه‌ندی سنووره‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه و چوونه‌ته ناو سنووری ئیسرائیله‌وه.
راگه‌یه‌نراوه كه دواتر فه‌ڵه‌ستینییه‌كان گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ غه‌ززه و دواتر تانكه‌كانی سوپای ئیسرائیل، خاڵێكی چاودێرییان كردووته ئامانج كه سه‌ربه هێزه‌كانی عیزه‌دین قەسامی باڵی چه‌كداری بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسه.
هێشتا لایه‌نی فه‌ڵه‌ستینی باسی له‌و هێرشه نه‌كردووه.
دوێنی هەینی له كه‌رتی غه‌ززه چوار فه‌ڵه‌ستینی له‌ئه‌نجامی هێرشه‌كانی سوپای ئیسرائیل‌دا گیانیان له‌ده‌ستدا و سه‌ربازێكی ئیسرائیلیش كوژراوه كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت له‌ئه‌نجامی ته‌قه‌ی نیشانشكێنێك له غه‌ززه‌وه كوژراوه.
پاشنیوه‌ڕۆی دوێنێ سوپای ئیسرائیل ده‌ستی به ئه‌نجامدانی هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه كرد و 60 خاڵی كرده ئامانج كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت پێگه‌ی هێزه‌كانی عیزه‌دین قەسام بوون.
هه‌ر دوێنێ دوای سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی گرژییه‌كان، به‌هه‌وڵی میسر و لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، ئاگربه‌ستێك له‌نێوان هێز و بزووتنه‌وه فه‌ڵه‌ستینییه‌كان و ئیسرائیل‌دا واژوو كرابوو.