Abdullah Shukur
21 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 22 تەمووز 2018
جاکارتا - AA
لە ویلایەتی سومارتای رۆژئاوای وڵاتی ئەندۆنیزیا بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥،٥ پلەی رێختەر روویدا.
دهزگای کەشوھەوا و ژینگە و جیۆفیزیکی ئەندۆنیزیا رایگەیاند کە، بوومەلەرزەکە لە دووری ١٥ کیلۆمەتر لە باشووری رۆژئاوای شاری سۆلۆک بە قوڵایی ١٤ کیلۆمەتر لە ژێر زەوی روویداوە.
لەلایەکی دیکەش رۆژنامەی "Tempo'' رایگەیاند کە، بەھۆی بوومەلەرزەکەوە خانوویهک لە گوندی راوانگ رووخاوە و، بەم ھۆیەوەش کەسێک گیانی لەدەستداوە.
ھاوکات ٢٢ باڵهخانهی ناوچەکە بەھۆی بوومەلەرزەکەوه زیانییان پێگەیشتووە و، دوو کەسیش بە سووکی برینداربوون.