Betül Yürük,Mohammed Baqi Hussein
07 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 08 کانوونی یەکەم 2018
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان - AA
پڕۆژه بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆ ئیدانه‌كردنی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس كه باسی له چاره‌سه‌ری دوو ده‌وڵه‌تیش نه‌كردووه، له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه ره‌تكرایه‌وه.
پڕۆژه بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مریكا له‌لایه‌ن 193 ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌وه تاوتوێكرا.
پڕۆژه بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مریكا كه به‌رله‌وه‌ی بخرێته ده‌نگدانه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ئه‌نجامدرا، له‌ئه‌نجامی ده‌نگدانه‌كه‌دا به‌جیاوازییه‌كی كه‌م ره‌تكرایه‌وه.
له‌ئه‌نجوومه‌نی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان 87 ئه‌ندام پشتگیریی پڕۆژه بڕیاره‌كه‌یان كرد، 57 وڵات دژی وه‌ستانه‌وه و 33 وڵاتیش ده‌نگیان له‌سه‌ر نه‌دا، به‌و پێیه ره‌تكرایه‌وه.
پڕۆژه بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مریكا جگه له‌وه‌ی كه باسی له هێرشه‌كانی ئیسرائیل نه‌كردووه، ئیدانه‌ی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ده‌كات و باسی له چاره‌سه‌ری دوو ده‌وڵه‌تیش نه‌كردووه بۆ كێشه‌ی فه‌ڵه‌ستین.