Betül Yürük,Hemın Othman Mohammed
07 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 08 کانوونی یەکەم 2018
نیویۆرك - AA
سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی ناوچه‌ی باشووری نیویۆرك، داواكاری پێداچوونه‌وه بۆ زیادكردنی سزای جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پێشووی هاڵك بانك، مه‌همه‌ت هاكات ئاتیلا كشانده‌وه كه له دۆسیه‌ی سزاكانی ئه‌مریكا به‌سه‌ر ئێران‌دا تاوانباره.
سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی بڕیاری سزای زیندانی ئاتیلای له‌لایه‌ن دادگاوه به كه‌م زانی بوو به‌و هۆیه‌وه بڕیاره‌كه‌ی ته‌میزی كرده‌وه، پاشانیش داواكه‌ی كشانده‌وه.
هاكان ئاتیلا كه له دۆسیه‌ی سزاكانی سه‌ر ئێران تاوانباركراوه، سزای 32 مانگ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه، بڕیاره‌كه‌ی دادگای تهمیزكردۆتهوه و، له مانگی ئابدا له رێگه‌ی پارێزه‌رانییه‌وه بێ تاوانی خۆی خستووەته‌ڕوو و داواكاری بێ تاوانی بۆ ته‌میزكردنه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌ی سه‌ری پێشكه‌ش به دادگایه‌كی به‌رزتر كردووە.
هاكان ئاتیلا، له 25ی ته‌مووزدا ئازاد ده‌كرێت.