Safvan Allahverdi,Mohammed Baqi Hussein
07 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 08 کانوونی یەکەم 2018
واشنتۆن - AA
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی لەسەر بنەمای زانیاریی به‌رپرسانی ئه‌مریكا له مێدیاكانی ئه‌و وڵاته بڵاوكراونه‌ته‌وه، به‌م نزیكانه سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ له‌باره‌ی كاندید كردنی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه هیزه‌ر ناوێرت بۆ نوێنەری هه‌میشه‌یی وڵاته‌كه‌ی له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه.
ئه‌گه‌ر كاندید بوونی ناوێرت له كۆنگرێسی ئه‌مریكا په‌سه‌ند بكرێت، ده‌ستبه‌رداری گوته‌بێژیی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ده‌بێت و ده‌چێته شوێنه‌كه‌ی نیكی هاڵی.
پێشتر ناوێرت پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی Fox Newsی ئه‌مریكی بووه و له‌گه‌ڵ هاتنه ده‌سه‌ڵاتی تره‌مپدا، كرایه گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه.