Mohammed Baqi Hussein
14 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 15 شوبات 2017
نیویۆرك - AA
له‌كاتێكدا كاره‌كان بۆ چاككردنه‌وه‌ی ئه‌و كونهی له به‌نداوی ئۆرۆڤیڵی ویلایه‌تی كالیفۆرنیا باشووری رۆژئاوای ئەمریکا به‌رده‌وامه، به‌هۆی مه‌ترسیی لافاوه‌وه بڕیاردراوه زیاتر له 180 هه‌زار كه‌س بگوازرێنه‌وه.
شه‌پۆله باراناوییه‌كانی ئه‌م دواییه بووه هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی به‌نداوی ئۆرۆڤیل كه به‌رزترین به‌نداوی ئه‌مریكایه. ستافی به‌نداوه‌كه له‌كاتێكدا هه‌وڵیان ده‌دا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی ئاوه‌كه، بۆیان ده‌ركه‌وت كونێك له به‌شێكی به‌نداوه‌كه‌دا دروستبووه.
به‌هۆی بوونی مه‌ترسیی گه‌وره‌بوونی كونه‌كه و دروستبوونی لافاو، بڕیاری گواستنه‌وه‌ی دانیشتوانی شارۆچكه‌ی ئۆرۆڤیڵ و ده‌ورووبه‌ری درا.
بڕیاردراوه زیاتر له 180 هه‌زار كه‌س له ناوچه‌كه‌دا بگوازرێته‌وه و راگه‌یه‌نراوه كه به‌شێك له نشینگهكان له ئێستادا چۆڵكراون.
به‌هۆی به‌جێهێشتنی ناوچه‌كه‌وه له رێگاكاندا قه‌ره‌باڵخییه‌كی زۆر دروستبووه.
كاره‌كانی چاككردنه‌وه‌ی به‌نداوه‌كه‌ش به‌رده‌وامه و له رێگه‌ی هه‌لیكۆپته‌ره‌وه به‌رد و تاوێر بۆ ئه‌و شوێنه ده‌برێت كه كونه‌كه‌ی تێدا دروستبووه.
به‌نداوی ئۆرۆڤیڵ كه ساڵی 1968 دروستكراوه و، ئاو بۆ زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان و نشینگهكانیش دابین ده‌كات.
ئۆرۆڤیڵ به‌رزترین به‌نداوی ئه‌مریكایه و به‌رزییه‌كه‌ی نزیكه‌ی 230 مه‌تره.