Adem Şalvarcıoğlu
30 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 31 تەمووز 2018
رێدینگ - AA
به هۆی ئه‌و ئاگره‌ی له دارستانه‌كانی كالیفۆرنیا كه‌وتووه‌ته‌وه و تا ئێستا گیان له‌ده‌ستدانی پێنج كه‌سی لێكه‌وتووه‌ته‌وه، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی گوازراونه‌ته‌وه بۆ ناوچه‌كانی دیكه، گه‌یشتووه‌ته 50 هه‌زار کەس.
گوته‌بێژی فه‌رمانگه‌ی دارستان و به‌رگریی ئاگركه‌وتنه‌وه، لین تۆڵماشۆف رایگه‌یاند کە له 17 ناوچه هه‌وڵه‌كانی كۆنترۆڵكردنی ئاگره‌كه به به‌شداریی 12 هه‌زار كارمه‌ندی ئاگركوژێنه‌وه به‌رده‌وامه.
به‌پێی زانیاریی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، به هۆی ئه‌و ئاگره‌وه كه هه‌فته‌ی رابردوو كه‌وتووه‌ته‌وه و هێشتا كۆنترۆڵ نه‌كراوه، تا ئێستا 50 هه‌زار كه‌س گوازراونه‌ته‌وه بۆ ناوچه‌كانی دیكه.
ئاگره‌كه كاریگه‌ریی كردووه‌ته سه‌ر رووبه‌رێكی 370 کیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یی و له ئه‌نجامدا پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و شه‌ش كه‌سیش بێسه‌روشوێنن.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ باری نائاسایی لە كالیفۆرنیا راگه‌یاندبوو.