Furkan Güldemir,Hemın Othman Mohammed
02 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 04 تەمووز 2017
له كه‌مپێكی دۆڵی بیقاع خۆرهه‌ڵاتی لوبنان كه په‌نابه‌ره سوورییه‌كانی تیادا ده‌ژین ئاگر كه‌وته‌وه. به پێی ئامارە به‌راییه‌كان چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و، ژماره‌یه‌كی زۆریش برینداربوون.
به پێی ئه‌و زانیارییه‌ی له سه‌رچاوه ناوخۆییه‌كانه‌وه ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، له كه‌مپێکی په‌نابه‌ران لە ناوچەی مونزیرە سەرووی ناوچەی مورج لە نێوان قب ئەلیاس و مەکسە لە بیقاعی ناوەڕاست رۆژهەڵاتی لوبنان به هۆكارێك كه هێشتا دیارنییه ئاگر كه‌وتووه‌ته‌وه، به گوێره‌ی زانیاریه به‌راییه‌كان له‌و رووداوه‌دا چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و، ژماره‌یه‌كی زۆر په‌نابه‌ریش برینداربوون. له كه‌مپه‌كه‌دا نزیكه‌ی 200 چادر هه‌یه و، منداڵانیش له‌ناو ئه‌و كه‌سانه‌دان كه به‌ر كاریگه‌ری ئاگره‌كه كه‌وتوون.
به‌رپرسانی ناوچه‌كه زانیاری روونیان سه‌باره‌ت به برینداره‌كان نه‌خستووه‌ته‌ڕوو، به‌ڵام نیگه‌رانی هه‌یه له به‌رزبوونه‌وه‌ی ژمارەی قوربانیان.
ئاماژه به‌وه ده‌كرێت كه له‌و رووداوه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر له دانیشتوانی كه‌مپه‌كه كه‌وتوونه‌ته به‌ر كاریگه‌ری دووكه‌ڵی ئاگره‌كه و كه‌سانێكیش به هۆی دووكه‌ڵه‌وه خنكاون.
دوا به‌دوای رووداوه‌كه تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه و تەندروستی ره‌وانه‌ی كامپه‌كه كران.
به‌رپرسانی لوبنان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ژماره‌ی په‌نابه‌رانی سووری له وڵاته‌كه‌یاندا ده‌ورووبه‌ری ١،٥ ملیۆن کەسە . به‌ڵام نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌و ژماره‌یه ده‌ورووبه‌ری یەک ملیۆنه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، په‌نابه‌رانی سووری له لوبنان نزیكه‌ی %34یان له كه‌مپه‌كانی دۆڵی بیقاعدا ده‌ژین كه ده‌كه‌ونه خۆرهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته‌وه.
له كه‌مپه‌كاندا كه هه‌لومه‌رجی ژیان سه‌خته، زۆپای نه‌وت و ئاگردان به‌كارده‌هێنرێت به‌و هۆیه‌شه‌وه ناوبه‌ناو رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه روو ده‌دات.