Selen Temizer,Halit Süleyman,Hemın Othman Mohammed
02 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 03 تەمووز 2017
دیمه‌شق/ئه‌نقه‌ره - AA
له دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریا، ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو ته‌قییه‌وه و، به پێی ئامارە به‌راییه‌كانیش چوار كه‌س کوژراون و، حه‌وتی دیكه‌ش برینداربوون.
به پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ئاژانسی ئانادۆڵو له سه‌رچاوه‌كانی نه‌خۆشخانه‌وه ده‌ستیكه‌وتووه، خۆكوژێك به ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو خۆی له مه‌یدانی ته‌حریری ناوه‌ندی دیمه‌شق ته‌قاندووه‌ته‌وه و، له ئه‌نجامدا لانیكه‌م چوار كه‌س كوژراون و حه‌وتی دیكه‌ش برینداربوون.
ئاژانسی هه‌واڵیی سانای سووری بڵاوی کردەوە كه له‌سه‌ر رێگای فڕۆكه‌خانه و گەڕەکی عمارە سێ ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو دۆزراونه‌ته‌وه، یه‌كێك له ئۆتۆمبێله‌كان له كاتێكدا له لایه‌ن پۆلیسه‌وه چاودێری كراوه ته‌قیوه‌ته‌وه. دوو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی دیكه‌ش پوچه‌ڵكراونه‌ته‌وه.
تا ئێستا هیچ كه‌س و لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی نه‌گرتووه‌ته ئه‌ستۆ.