Turgut Alp Boyraz,Hemın Othman Mohammed
02 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 03 تەمووز 2017
باسل غەتاس، په‌رله‌مانتاری مه‌سیحی به ره‌گه‌ز عه‌ره‌ب لە په‌رله‌مانی ئیسرائیل (كنێست) كه به هۆی دابینكردنی مۆبایل بۆ ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی فه‌ڵه‌ستینی لەناو گرتووخانه‌كانی ئیسرائیل سزای دوو ساڵ زیندانی بۆ ده‌ركراوه، به‌ندكرا.
غەتاس كه ئه‌ندامی لیستی هاوبه‌شی عه‌رب "Bloku"ه له كنێست، كاته‌كانی شه‌و له هه‌ژماری خۆی لە تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوی كرده‌وه كه ده‌چێته زیندانه‌وه و، دوای ئه‌وه‌ی خۆی راده‌ستی پۆلیس كرد گوازرایه‌وه بۆ گرتووخانه‌ی گیلبۆوای باكووری ئیسرائیل.
باسل غەتاس له هه‌ژماری خۆی له فه‌یسبووك رایگه‌یاند "له فه‌ڵه‌ستین خه‌بات ده‌كات بۆ ده‌ستخستنی دادوه‌ری و، وه‌ك رۆڵه‌یه‌كی ئه‌م گه‌له كه نیشتمان و مافه‌كانیان زه‌وتكراوه و ئازار ده‌چێژن ده‌چێته زیندانه‌وه".
ناوبراو له روونكردنه‌وه‌كه‌یدا ده‌ڵێت "دوو ساڵ ده‌چمه زیندانه‌وه. ئه‌وه‌ی ئه‌نجاممداوه بهرپرسیاریتییهكی پێویستی مرۆیی، ویژدانیی و ئه‌خلاقییه به‌رامبه‌ر دیله فه‌ڵه‌ستینیه‌كان. له لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌م قۆناغه به هه‌لێك ده‌بینم بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵویستی نامرۆڤانه‌ی ئیسرائیل دژبه دیله فه‌ڵه‌ستینیه‌كان كه پێشێلكارییه به‌رامبه‌ر به‌ڵێننامه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ببێته رۆژه‌ڤ".
دوای ئه‌وه‌ی له 22ی كانوونی یه‌كه‌می 2016دا، پارێزبه‌ندی یاسایی له‌سه‌ر هه‌ڵگیرا، باسل غەتاس له لایه‌ن پۆلیسی ئیسرائیله‌وه دەستگیركرا و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كرا و، به تۆمه‌تی دابینكردنی ته‌له‌فۆن بۆ ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی فه‌ڵه‌ستینی به رێگای نایاسایی دوو ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا، به‌و هۆیه‌شه‌وه مانگی ئاداری رابردوو نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تی كنێست كرد.