Betül Yürük,Mohammed Baqi Hussein
13 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 13 تشرینی دووەم 2018
نیویۆرك - AA
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ئه‌نجامی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كانی ویلایه‌تی كالیفۆرنیا باشووری رۆژئاوای ئه‌مریكا گیانیان له‌ده‌ستداوه، بۆ 42 كه‌س به‌رزبووه‌وه.
زیانه گیانییه‌كانی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كانی ناوچه‌ی پارادایس باكووری ویلایەتی كالیفۆرنیا كه له هەشتی ئەم مانگەوە به‌رده‌وامه له هه‌ڵكشاندایه.

به‌رپرسی پۆلیسی بوتی كۆنتی The Butte County، كۆری هۆنیا رایگه‌یاند، تا ئێستا زیاتر له 200 كه‌س بێسه‌روشوێنن.
دوای ئه‌وه‌ی ته‌رمی 13 كه‌سی دیكه له ناوچه‌كه‌دا دۆزرایه‌وه، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به هۆی ئاگركهوتنهوهكانەوە گیانیان له‌ده‌ستداوه، بۆ 42 كه‌س به‌رزبووه‌وه و رووداوه‌كه وه‌ك توند‌وتیژترین رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه لە مێژووی ویلایه‌ته‌كه تۆماركرا.
تا ئێستا به هۆی ئاگركهوتنهوهكانەوە زیاتر له حه‌وت هه‌زار خانوو، خوێندنگه و شوێنكار سووتاوه و خانووی چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی ناوداری وه‌ك ئه‌كته‌ری سكۆتله‌ندی جیرارد 7 بوتله‌ر، گۆرانیبێژ میلی سایروس، ئه‌كته‌ر سكۆت بایۆ، ده‌رهێنه‌ری گیولێرمۆ دێل تۆرۆ، ئه‌ستێره‌ی reality show كیم كارداشیان، ئه‌كته‌ر ئه‌لیسا میلانۆ و ئه‌كته‌ر راین ویڵسنی-یان لەنێودایه.