Betül Yürük,Hemın Othman Mohammed
13 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 14 تشرینی دووەم 2018
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان - AA
سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئەنتۆنیۆ گوتیرێس داوای له ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین كرد له كه‌رتی غه‌ززه ئه‌وپه‌ڕی نه‌رمی بنوێنن.
گوته‌بێژی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، فەرحان حەق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئەنتۆنیۆ گوتیرێس له نزیكه‌وه چاودێری دوایین پێشهاته‌كانی كه‌رتی غه‌ززه ده‌كات و داوای له هه‌موو لایه‌نه‌كان كردووه ئه‌و په‌ڕی نه‌رمی بنوێنن.
فەرحان حەق باسی له‌وه كرد كه هه‌ماهه‌نگیكاری تایبه‌تی پرۆسه‌ی ئاشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له خۆرهه‌لاتی ناوه‌ڕاست، نیكۆلای ملادینۆڤ له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ میسر و ته‌واوی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كار ده‌كات بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئارامی.
سوپاسی ئیسرائیل به‌رده‌وامه له هێرشكردنه سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه‌ی گه‌مارۆدرا و له به‌رامبه‌ریشدا گرووپه فه‌ڵه‌ستینییه‌كان به مووشه‌ك به‌رپه‌رچی هێرشه‌كان ده‌ده‌نه‌وه.
سوپای ئیسرائیل ئاماژه به‌وه ده‌كات كه له ئێواره‌ی دوێنێوه تا ئێستا، زیاتر له 300 مووشه‌ك له كه‌رتی غه‌ززه‌وه ئاراسته‌ی ئیسرائیل كراوه، به‌شێكی زۆری ئه‌و مووشه‌كانه‌ش له چۆڵه‌وانییەکان كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه.