Ahmet Dursun,Hemın Othman Mohammed
14 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 15 شوبات 2017
به‌هۆی تاوانه‌كانی په‌یوه‌ست به‌مادده‌ی هۆشبه‌ر، 10 كه‌س له ئێران سزای له‌سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا جێبەجێ کرا.
ئاژانسی چالاكوانانی مافه‌كانی مرۆڤی ئێران، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه حه‌وت كه‌س له گرتووخانه‌ی له‌نگه‌رودی شاری قوم له‌سه‌ر مادده‌ی هۆشبه‌ر له سێداره‌دراون.
له هه‌واڵه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه سێ كه‌سه‌كه‌ی دیكه له گرتووخانه‌ی زابولی سه‌ربه پارێزگای سێستان و بەلۆچستان سەر سنووری پاكستان له سێداره‌دراون.
به‌پێی راپۆرته‌كانی رێكخراوی لێبووردنی نێوده‌وڵه‌تی، ئێران یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی جیهان كه زۆرترین سزای له‌سێداره‌دان تیایدا جێبه‌جێ ده‌كرێت، ته‌نها له ساڵی 2015دا، 977 كه‌س سێداره‌دراون كه زۆربه‌یان به‌هۆی مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه بووه.