Mohammed Baqi Hussein
14 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 15 شوبات 2017
له‌مانگی نیسانی داهاتوودا چین یه‌كه‌م كه‌شتیی ئاسمانیی بارهه‌ڵگری خۆی به‌ناوی Tiencou-1 ره‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان ده‌كات.
ئاژانسی شین هوا رایگه‌یاندووه، دروستكردنی كه‌شتیی ئاسمانیی بارهه‌ڵگری Tiencou-1 له شاری تیێنجینی باكووری چین كۆتایی هاتووه و ره‌وانه‌ی ناوه‌ندی ئاراستەکردنی كه‌شتیی ئاسمانیی ڤنچانگ كراوه له پارێزگای هاینانی باشووری ئه‌و وڵاته.
ئاژانسی گه‌ردوونناسیی چین CMSA رایگه‌یاندووه، له‌و ناوه‌نده‌كه تاقیكردنه‌وه‌ی پێویست بۆ كه‌شتییه‌كه ئه‌نجام ده‌درێت و له مانگی نیسانی داهاتوودا به‌ره‌و خولگه‌ی دیاریكراوی خۆی ره‌وانه ده‌كرێت.
- كه‌شتییه‌كه توانای هه‌ڵگرتنی شه‌ش تۆنی هه‌یه.
كه‌شتییه‌كه توانای مانه‌وه‌ی له بۆشایی ئاسماندا هه‌یه بۆ ماوه‌ی سێ مانگ و دواتر له كه‌شتیی ئاسمانیی Tiengong-2 سووته‌مه‌نیی پێویست وه‌رده‌گرێت.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كه‌شتییه‌كه به رۆكێتی چانگچینگ 7Y2 به‌ره‌و ئاسمان هه‌ڵبدرێت.
ئاماژه به‌وه ده‌درێت كه‌شتیی ئاسمانیی بارهه‌ڵگری Tiencou-1، خزمه‌تێكی گه‌وره به ئامانجی حكوومه‌تی په‌كین بۆ دروستكردنی وێستگه‌یه‌كی ئاسمانی تا ساڵی 2020 ده‌كات.