Mazın Asad
13 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 14 شوبات 2017
رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند دانوستانەکانی سووریا لە شاری جنێڤی سویسرا لە ٢٣ی شوبات دەست پێدەکات کەوا بڕیار بوو لە ٢٠ی شوبات دەستپێ بکات.
لەوبارەیەوە گوتەبێژی نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا ستیڤان دیمستورا، یارە شەریف لە لێدوانێکیدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند تاکو ٢٠ی شوبات شاندەکان بۆ بەشداریکردن لە دانوستانەکان، بۆ جنێڤ دێن و لەگەڵ دیمستورا کۆدەبنەوە.
یارە شەریف ئاماژەی بەوەش دا کە ھەوڵەکانی دیمستورا بۆ چالاکییە دیپلۆماسییەکان لەمەڕ دانوستانەکانی ئاشتی سووریا بەشێوەیەکی کارا درێژەی ھەیە و راشیگەیاند دیمستورا لەمڕۆوە دەستی بە ناردنی داوەتنامە بۆ بەشداربووان کردووە.
دیمستورا لە کۆتایی مانگی رابردوو لە لێدوانێکیدا ئاشکرای کردبوو کە کۆبوونەوەکانی جنێڤ بۆ ٢٠ی شوبات داخراوە کەوا بڕیاربوو لە ٨ی ئەم مانگە بەڕێوە بچوبایە.
لە لایەکی دیکەوە یارە شەریف لەبارەی بەشداریکردنی دیمستورا لە کۆبوونەوەکانی ١٥-١٦ی ئەم مانگە لە ئاستاتا رایگەیاند تاکو ئێستا دیار نییە کە ناوبراو بەشداری لەو کۆبوونەوانە دەکات یاخود نا.