Selçuk Acar,Hemın Othman Mohammed
03 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 04 ئاب 2017
نیویۆرك - AA
هێزی ئاسمانیی ئه‌مریكا له ویلایه‌تی كالیفۆرنیا بۆ جاری چواره‌م مووشه‌كی بالیستی كیشوهربڕی بێ چه‌كی تاقیكرده‌وه.
تاقیكردنه‌وه‌كه به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه وه‌ك به‌شێك له تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی پلان بۆ داڕیژراو له بنكه‌ی ئاسمانیی ڤاندهنبێرگ ئه‌نجامدرا كه نزیكه‌ی 209 كیلۆمەتر له باكووری خۆرهه‌ڵاتی لۆس ئه‌نجلسه‌وه دووره و ئامانج لێی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هێرشه‌كانه.
سه‌باره‌ت به تاقیكردنهوهکە هێزی ئاسمانیی ئه‌مریكا له راگهیهنراویكدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه مووشه‌كه‌كه ناوی "Minuteman 3 "ه و، كاتژمێر 02:10 به كاتی ئه‌مریكا، له كه‌ناراوەکانی سانتا باربارا هه‌ڵدراوه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه تاقیكردنه‌وه‌كه وه‌ڵامێك بووه بۆ كاره‌كانی كۆریای باكوور و، هاتووه "تاقیكردنه‌وه‌كه ئاماژه‌یه‌كه به‌وه‌ی كه ئه‌مریكا دڵنیا، ئارام و ئاماده‌یه به‌رامبه‌ر هه‌وڵی هێرشی ئه‌تۆمی و، ئاماده‌ییه بۆ هه‌ستكردن، دیاریكردن و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌ر هێرشێك كه بكرێته سه‌ر ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانی".
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌یش خراوه‌ته‌ڕوو كه مووشه‌كه بێ چه‌كه‌كه له زه‌ریای هێمنه‌وه هه‌ڵدراوه و نزیكه‌ی شه‌ش هه‌زار و 800 كیلۆمەتری بڕیوه به ئاراسته‌ی كواجالینی دوورگه‌كانی مارشاڵ.