Tevfik Durul,Fuat Kabakçı,Mohammed Baqi Hussein
03 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 04 ئاب 2017
په‌كین - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو له‌باره‌ی رێكخراوی هاریكاریی شانگهای رایگەیاند "توركیا له هه‌ماهه‌نگیی نزیكدایه له‌گه‌ڵ رێكخراوه ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا. رێكخراوه نیوده‌وڵه‌تییه‌كان جێگره‌وه‌ی یه‌كتری نین، به‌ڵكو ته‌واوكه‌ری یه‌كترن".
مەولود چاوش‌ئۆغڵو له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانه فه‌رمییه‌كه‌یدا بۆ چین، له‌گه‌ڵ هاوتا چینییه‌كه‌ی، ڤانگ یی كۆبووه‌وه.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه، ڤانگ و چاوش‌ئۆغڵو كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شیان سازدا و بابه‌ته دووقۆڵی و ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیان هه‌ڵسه‌نگاند.
مەولود چاوش‌ئۆغڵو له‌باره‌ی بواره‌كانی گه‌شتوگوزار، وزه، گه‌یاندن، ئاسایش و رێكخراوه نێودهوڵهتیيهكانهوه دوا و رایگه‌یاند، توركیا یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی پشتگیریی سیاسه‌تی "ته‌نها چین"ی چین ده‌كات و گوتی: "ئاسایشی چین وه‌ك ئاسایشی خۆمان ده‌بینین. چ له وڵاته‌كه‌مان یان له ناوچه‌كه‌دا، رێگه به هیچ چالاكییه‌كی دژ به چین ناده‌ین".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له نێوان توركیا و چیندا هه‌ماهه‌نگیی بواری ئاسایش گه‌شه ده‌كات و به‌رده‌وام ده‌بێت و گوتی: "سوورین له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی بازرگانیمان. له‌باره‌ی هه‌مه‌جۆرکردنی بهرههمهكانمانهوه، كاره‌كانمان به‌رده‌وامه. هه‌نارده‌مان بۆ چین به تایبه‌ت هه‌نارده‌ی به‌روبوومی كشتوكاڵی زیاد ده‌كات".
هه‌روه‌ها مەولود چاوش‌ئۆغڵو باسی له‌وه كرد كه چه‌ندین پڕۆژه‌ی گرنگیان له‌گه‌ڵ چیندا هه‌یه، له‌وانه له بواری رێگاوباندا كه ئامانجیان ژیانه‌وه‌ی رێگای ئاوریشمی كۆنه و هه‌روه‌ها سێیه‌مین بنكه‌ی ئه‌تۆمیی توركیا به ههماههنهگیی چین بنیاتده‌نێن.