Dildar Baykan,Hemın Othman Mohammed
20 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 20 تشرینی دووەم 2018
نیویۆرك - AA
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و ئاگره‌ی کە له باكووری ویلایه‌تی كالیفۆرنیا باشووری رۆژئاوای ئه‌مریكا به‌رده‌وامه گیانیان له‌ده‌ستداوه و به گه‌وره‌ترین ئاگری دارستانی مێژووی ویلایه‌ته‌كه داده‌نرێت، به‌زبووه‌وه بۆ 79 كه‌س.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی ناوچه‌ی بوتێ، كۆری هۆنیا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا باسی له‌وه كرد كه له شوێنی كه‌مپێكی باكووری كالیفۆرنیا ته‌رمی دوو كه‌سی دیكه دۆزراوه‌ته‌وه و ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به هۆی ئاگره‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشتووه 79 كه‌س.
کۆری هۆنیا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هێشتا هه‌واڵیان له 699 كه‌س نییه و نزیكه‌ی 12 خانوو و بینا سووتاون و بووه‌نه‌ته خۆڵه‌میش.
ئاگره‌كه له باكووری كالیفۆرنیا به‌رده‌وامه و تا ئێستا رووبه‌ری 611 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌ی گرتووه‌ته‌وه.