Muhammed Bilal Kenasari,Ramal Abdullah Mahmood
20 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 21 تشرینی دووەم 2018
واشنتۆن – AA
گوته‌بێژی كۆشكی سپی، سارا ساندەرز ئاماژه‌ی به‌وه دا كه كارتی به‌شداریكردن له كۆنگره رۆژنامهوانییەکانی كۆشكی سپی ده‌ده‌نه‌وه په‌یامنێری سی ئێن ئێن، جیم ئاكۆستا و رایگه‌یاند، رێسای نوێ په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن بۆ چۆنێتی پرسیاركردنی په‌یامنێران له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كاندا.
له وه‌ڵامی پرسیارێك سه‌باره‌ت به‌و بڕیاره‌ی له‌باره‌ی په‌یامنێری سی ئێن ئێن، جیم ئاكۆستا دراوه، سارا ساندەرز لە رێگەی نووسراوێک رایگه‌یاند كه دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دیسانه‌وه‌ی كارتی به‌شداریكردن له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كانی كۆشكی سپی ده‌درێته‌وه ناوبراو.
گوته‌بێژی كۆشكی سپی، سارا ساندەرز له‌باره‌ی په‌یڕه‌وكردنی رێسای نوێ بۆ چۆنێتی پرسیاركردنی په‌یامنێران له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیدا تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه رێگه به په‌یامنێران ده‌درێت ته‌نها یه‌ك پرسیار ئاراسته بكه‌ن، بۆ پرسیاری په‌یوه‌ندار به وهڵامهكهشهوه ته‌نها له‌و كاته‌دا ده‌تواندرێت بكرێت كه رێگه‌ی پێ بدرێت.
هه‌روه‌ها له دوای پرسیاركردن پێویسته مایكه‌كه راده‌ستی ئه‌و كه‌سه بكرێته‌وه كه ئه‌ركی ئه‌مه‌ی پێسپێردراوه و هه‌ر په‌یامنێرێك پابه‌ند نه‌بێت به‌و رێسا نوێیانه ئه‌وا كارتی به‌شداریكردن له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كانیدا لێ هه‌ڵده‌وه‌شێندرێته‌وه.