Dildar Baykan,Hemın Othman Mohammed
12 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 13 تشرینی دووەم 2018
نیویۆرك - AA
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی کە به هۆی ئه‌و ئاگره‌ی دارستانەکانی ویلایه‌تی كالیفۆرنیای ئه‌مریكای گرتووه‌ته‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ 31 كه‌س.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی ناوچه‌ی بوتێ، كۆری هۆنیا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا دوایین پێشهاته‌كانی ئه‌و ئاگره‌ی خسته‌ڕوو كه ناحیه‌ی پارادایس و ده‌ورووبه‌ری گرتووه‌ته‌وه كه ده‌كه‌وێته نزیكه‌ی 290 كیلۆمه‌تر باكووری خۆرهه‌ڵاتی شاری سان فرانسیسكۆ باكووری كالیفۆرنیا.
کۆری هۆنیا باسی له‌وه كرد كه ته‌رمی شه‌ش كه‌سی دیكه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه، به‌وه‌ش ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی کە به هۆی ئاگره‌كه‌وه له پارادایس گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشتووه‌ته 31 كه‌س.
ناوبراو باسی له‌وه‌یش كرد كه تا ئێستا هه‌واڵیان له 228 كه‌س نییه.
به هۆی كاریگه‌ری ره‌شه‌باوه، په‌ره‌سه‌ندنی ئاگره‌كه درێژه‌ی هه‌یه و تا ئێستا رووبه‌ری 450 كیلۆمه‌تر چوارگۆشەی گرتووه‌ته‌وه و له مێژوویی ویلایه‌ته‌كه‌دا به ئاگرهك داده‌نرێت كه زۆرترین زیانی گیانی هه‌بووه.
هه‌روه‌ها به هۆی ئاگره‌كه‌وه نزیكه‌ی حه‌وت هه‌زار شوێنی نیشته‌جێبوون زیانیان به‌ركه‌وتووه به‌تایبه‌تی له ناحیه‌ی پارادایس.