Sayed Khodaberdi Sadat,Mohammed Baqi Hussein
12 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 12 تشرینی دووەم 2018
هێرات - AA
هێزه ئه‌منییه‌كانی ئەفغانستان، هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر خوێندنگه‌یه‌كی ئاماده‌یی سەربە رێكخراوی تیرۆريستیی فه‌تۆ له شاری هێرات رۆژئاوای ئه‌و وڵاته و ده‌ستیان بەسەردا گرت.
سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه خوێندكارانی خوێندنگه‌كه دژی كاره‌كه وه‌ستانه‌وه، هێزه ئه‌منییه‌كان به‌بڕیاری دادگا ئۆپه‌راسیۆنیان بۆ سه‌ر خوێندنگه‌كه ئه‌نجامدا و ده‌ست به‌ڕێكاره‌كانی وه‌رگرتنه‌وه‌ی كرا.
گوته‌بێژی پارێزگای هێرات، جه‌یلانی فه‌رهاد له روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رایگه‌یاند، به‌پێی رێككه‌وتنه‌كانی نێوان توركیا و ئه‌فغانستان، ئه‌و خوێندنگانه سه‌ره‌تا له لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌فغانستانه‌وه وه‌رده‌گیرێنه‌وه و دواتر راده‌ستی وه‌قفی مه‌عاریفی توركیا ده‌كرێن.
فه‌رهاد رایگه‌یاند كه هێزه ئه‌منییه‌كان به‌فه‌رمانی دادگا هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر خوێندنگه‌كه و رێكاره‌كانی راده‌ستكردنه‌وه‌ی خوێندنگه‌كه به وه‌قفی مه‌عاریفی توركیا ده‌ستپێكراوه.