پشتوانی پنتاگۆن به یەک ملیار دۆلار بۆ دیواری مه‌كسیك
- وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا به وه‌كاله‌ت، پاتریك شاناهان ره‌زامه‌ندی نیشاندا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی یه‌ك ملیار دۆلار له بوودجه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری به‌كاربهێنرێت له بنیاتنانی ئه‌و دیواره‌ی تره‌مپ پلانی داناوه له‌سه‌ر سنووری مه‌كسیك دروست بكرێت.
Washington DC
واشنتۆن - AA
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا به وه‌كاله‌ت، پاتریك شاناهان ره‌زامه‌ندی نیشاندا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی یه‌ك ملیار دۆلار له بوودجه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری (پنتاگۆن) به‌كاربهێنرێت له بنیاتنانی ئه‌و دیواره‌ی سه‌رۆكی ئەمریکا، دۆناڵد تره‌مپ پلانی داناوه له‌سه‌ر سنووری مه‌كسیك دروست بكرێت.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له لایه‌ن پنتاگۆنه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه شاناهان فه‌رمانده‌یی هێزی وشكانیی ئه‌مریكای ئه‌ركدار كردووه بۆ پلانی پشتیوانی له كاره‌كانی وه‌زاره‌تی ئاسايشی ناوخۆ و یه‌كه‌ی پارێزگاری سنوور و گومرك له‌باره‌ی ئاسایشی سنوور.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه "له چوارچێوه‌ی دۆخی به‌په‌له‌ی نیشتمانی كه له 15ی شوباتدا له‌باره‌ی سنووری باشووری ئه‌مریكا بڵاوكرایه‌وه، ئه‌و سندوقه به‌كاردێت بۆ ته‌لبه‌ندكردنی سنوور به‌درێژایی 57 میل (92 كیلۆمەتر) و به‌رزی 18 پێ (5،5 مەتر) و چاككردن و رووناككردنه‌وه‌ی رێگاوبانی ناوچه‌كه".
له بوودجه‌ی پنتاگۆندا كه هه‌فته‌كانی رابردوو پێشكه‌ش به كۆنگرێس كرا، بڕی نۆ ملیار و 200 ملیۆن دۆلار ته‌رخان كرا بۆ "سندوقی دۆخی له‌ناكاو" كه دروستكردنی دیواری سنووری مه‌كسیك له‌خۆده‌گرێت.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن