جيهان

سیناتۆری ئەمریکی گراهام به‌رگریی لەو جینۆسایده‌ كرد كه‌ ئیسرائیل لە کەرتی غەززە ده‌یكات

Safiye Karabacak, Ekrem Biçeroğlu  | 20.02.2026 - نوێکردنەوە : 20.02.2026
سیناتۆری ئەمریکی گراهام به‌رگریی لەو جینۆسایده‌ كرد كه‌ ئیسرائیل لە کەرتی غەززە ده‌یكات

Ankara

ئیستانبوڵ - AA

سیناتۆری ئەمریکی، لیندسی گراهام به‌رگریی لەو جینۆسایده‌ کرد کە ئیسرائیل لە کەرتی غەززە بە کوشتنی دەیان هەزار فەڵەستینی ئەنجامی دەدات و، ئەو کارانەی به‌ هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ دانا کە ئەمریکا لە کاتی جەنگی جیهانیی دووهەمدا لە ئەڵمانیا خەڵکی برسی کردووە و شارەکانی بە بۆردومان تەختی زه‌وی کردووە.

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی سکای نیوز عەرەبی، سیناتۆری ئەمریکی گراهام، ئاماژەی بەوە کرد ئەو پاساوەی قبوڵ نییە کە دەڵێت هێرشەکانی ئیسرائیل کە له‌ ساڵی ٢٠٢٣دا ده‌ستیان پێكرد و زیاتر لە دوو ساڵە بەردەوامە و بووەتە هۆی کوژرانی دەیان هەزار هاووڵاتی مەدەنی فەڵەستینی لە ژن و منداڵ و بەساڵاچووان لەگەڵ بەها مەسیحییەکاندا ناگونجێت، بەمەش بە ناڕاستەوخۆ ئاماژەی بەوە کرد کە کوژراوەکان هاووڵاتی مەدەنی نین.

گراهام کارەکانی ئەمریکای لە ڕابردوودا وەبیرهێنایەوە و، ڕایگه‌یاند: "ئێمە لە جەنگی جیهانیی دووهەمدا چیمان کرد؟ ئایا بۆ ساتێکیش بیرمان لەوە کردەوە کە ئەڵمانییەکانمان برسی کرد؟ ئایا هەموو شارەکانمان تا وێرانبوونی تەواوەتی بۆردومان نەکرد؟" به‌مه‌یش گراهام به‌رگریی لەوە کرد کە ئیسرائیلیش لە ناو جەنگێكدایە و دەتوانێت هاوشێوەی وڵاتەکەی ئەو کارانە ئەنجام بدات.

گراهام جەنگی جیهانیی دووهەم و هێرشەکانی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٢٣ی ئیسرائیلی بۆ سەر غەززە وه‌ك یه‌ك چوواند و، بانگه‌شه‌ی ئەوەی کرد کە ئەوەی لە ٧ی تشرینی یەکەمدا ڕوویاندا، بە تەواوی هەڕەشەیەکی بوونگەرایی بوون بۆ سەر جووەکان.

سیناتۆری ئەمریکی گراهام، باسی لەوە کرد کە جیهان لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە تێناگات و، ڕایگەیاند: "تەنیا (غەززە) تەختی زەوی بکەن. ئێمە بەرلینمان تەخت کرد، تۆکیۆمان تەخت کرد. ئایا کاتێک بۆ کۆتاییهێنان بە ڕژێمی تیرۆر لە ژاپۆن بۆمبی ئەتۆممان به‌كارهێنا، هەڵە بووین؟ بە بڕوای من، ئەگەر من لە شوێنی ئیسرائیل بوومایە، هەمان ڕێگەم دەگرتە بەر و هەمان شتم دەکرد. به‌بێ سەرکەوتنی سەربازی، هیچ ئومێدێک بۆ تێکشکاندنی توندڕەوی نییە. ئێمە ئەڵمانیامان وێران کرد، ژاپۆنمان وێران کرد. زۆربەی کۆمارییەکانیش وەک من بیر دەکەنەوە".

سه‌باره‌ت به‌ ئێران، گراهام بە ئاماژەدان بەوەی بڕیاری ئەمریکا سەبارەت بەو وڵاته‌ دراوە، ڕایگەیاند: "ئەم هەموو کەشتییە لەبەر ئەوە نەهاتوون کە لەم کاتەی ساڵدا لێرە کەشوهەوا خۆشە" بەمەش گراهام ئاماژەی بۆ ئەگەری هەڵگیرسانی شەڕ دژی ئێران كرد و ده‌سته‌واژه‌ی "پێویستمان بە دەستوەردانێکی سەربازی هەیە" له‌ دژی ئێران بەکارهێنا.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın